دادگای رژیم لە شاری بۆکان، حوکمی ١٣ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر سێ بەندکراوی خەڵکی ئەو شارەیدا سەپاند.
دادگای رژیم لە شاری بۆکان، حوکمی ١٣ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر سێ بەندکراوی خەڵکی ئەو شارەیدا سەپاند.
بەپێی هەواڵ، دادگای رژیم لە شاری بۆکان حوکمی 13 ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد کەریمیخا" کوڕی خالید تەمەن ٣٧ ساڵ، "حوسێن مەحموودی" کوڕی محەممەدکەریم تەمەن ٣٧ ساڵ و "ئەمیر ئیبراهیمی" کوڕی ئەبووبەکر تەمەن ٣٨ ساڵ، سەپاند.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران و بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە سەرکوتگەرە گوازراونەتەوە.