نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژێکدا کردەوەکانی رژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە تاقمە چەکدارەکانی حوسی لە یەمەن (پشتیوانی لە تیرۆر
نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژێکدا کردەوەکانی رژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە تاقمە چەکدارەکانی حوسی لە یەمەن (پشتیوانی لە تیرۆریزم)، سەرکوت و پێشێلکردنی مافی خەڵکی ئێران، یان پشتیوانی لە رژیمی بەشار ئەسەد قەبوڵ نەکراو زانی.
ناوبراو وتی: ئێمە تەنیا وەڵاتێک نین کە ئەو قسانە دەکەین. ئێمە ئێستا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دا ئەوە روون دەکەینەوە کە بابەتی زۆر مەترسیدار هەن و دەبێ لەو بارەوە هەنگاو هەڵگرین.
نیکی هێلی وتی: ئێمە دەڵەین ئەگەر دەتانەوێ ئەمریکا رێکەوتنی ناوکەیی بە جیددی وەرگرێ، یەکیەتی ئوروپا، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و رژیمی ئێرانیش دەبێ هەنگاو بۆ راگرتنی ئەو رووداوانە هەڵێنێ. ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ئەمریکا هەروا پێبەندی رێکەوتنی ناوکەییە، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئەرکەکانی جێبەجێ نەکا، ئەمریکا کاردانەوەی هاوشێوەی دەبێ.
نیکی هێلی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کاریگەری وەلا نانی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران لەسەر باقی وتووێژەکان لەگەڵ وەڵاتگەلێکی وەکوو کورەی باکوور، وتی: ئێستا کاتی ئەوە نیە کە ئێمە پووڵتان دەدەینێ و هیوادارین ئێوە هەڵسووکەوتەکانتان باش بێ. ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەگەر دەتانەوێ ئێمە بەشێک لەو رێ:ەوتنە بین ئێوەیش دەبێ پێبەندی تێکرای بابەتەکان بن.