ناروونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی کورد
چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی کورد کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە تاکوو ئێستا ناروونە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە چارەنووسی دانا حەسەنی چالاکی مەدەنی کورد کە لە رۆژی 22ی بەفرانباری 1394، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە تاکوو ئێستا روون نەبووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دانا حەسەنی، دامەرزێنەری ناوەندی غەیرە حکوومەتی، ئەنجۆمەنی لایەنگرانی کوردستان، لە رۆژی 22ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. جێگەی باسە کە ناوبراوو لە رابردوودا چەندین جار بۆ ئیتلاعات بانگهێشت کراوە و لێکۆلینەوەی لەگەڵدا کراوە.
هەڕەشە لە بنەماڵەی کۆڵبەرێکی کوژراوی کورد دەکرێت
بنەماڵەیەکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان بە هۆی هەڕەشەی بەرپرسانی فەرمانداریی قەسری شیرین، بێدەنگییان لە کوژرانی کوڕەکەیان کردووە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بەدوادا چوونی بنەماڵەی کۆڵبەرێکی کوژراو بە ناوی سەعید جەماڵی ٢١ ساڵ لە لایەن جێگری سیاسی ـ کۆمەڵایەتیی فەرمانداری قەسری شیرین پێشی پێگیراوە. ئەو بەرپرسە حکوومەتییە بە بنەماڵەی جەماڵی وتووە کە نابێ سکاڵا لە هێزە ئینتیزامییەکان بکەن. یەکێک لە خزمانی ئەو کۆڵبەرە کوردە وێڕای پشت راستکردنەوە ئەو هەواڵە رایگەیاند: بنەماڵەی جەماڵی لە سەرەتای کوژرانی سەعید خوازیاری بەدواداچوونی چۆنیەتی کۆژرانەکە بوونە کە دوارتر لە ژێر گوشار و هەڕەشەی نیعمەتۆڵا نازپەروەردە جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتیی فەرمانداری قەسری شیرین لە سکاڵاکەیان پاشگەز بوونەوە.
سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرەو باشوور پەرژین دەکرێت
سپای پاسداران بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی قاچاغ، دانانی پەرژینی ئاسنین لە نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان، خێراتر دەکات. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سی و چوار کیلۆمیتر لە سنووری زەوینیی پارێزگای کوردستان، لە لایەن هێزی سنوورپارێزی حکوومەتی ئێرانەوە، تێلبەند کرا. پێشگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنی قاچاغ"، بە هۆکاری ئەو کردەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕاگەیندراوە. تێلبەندیی سنووری کوردستان، دوو مانگ پاش قسەکانی فەرماندەی سپای پاسداران ئەنجام دەدرێت کە گوتبووی: "گەشەی کوردستان لە گرەوی داخرانی سنوورەکاندایە".فەرماندەی سپای سنە لە کاتێکدا باس لە داخرانی خێرای سنوورەکان دەکات کە هاوکات، ئەو بەرپرسە نیزامییە هۆکاری پەرژین کردنی سنوورەکانی، بۆ مەبەستی تەناهی و خۆشبژیویی خەڵکی سەر سنوورەکان گەڕاندۆتەوە. بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان، لە تەواوی سنوورەکانی کوردستانی ئێران دەگەڵ هەرێمی کوردستان، پەڕژین لێدان و درووست کردنی بۆرجەکی نیزامی بەردەوامە و ئەو گەڵاڵەیەش لە سنووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا بە خێرایی دەچیتە پێش.چوار پارێزگای کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و کوردستان زیاتر لە ١٦٠ ٠ کیلۆمیتر، سنووری وشکانییان لەتەک هەرێمی کوردستان و تورکیەدا هەیە.
ڕاهێنەری کوردستانی بوو بە سەرڕاهێنەری پینگ پۆنگی ئێران
بە پێی بڕیاری سەرۆکی فێدراسیۆنی تەنیسی سەرمێز، جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی ڕاهێنەری کوردستانی بوو بە سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، میهرداد عەلیقارداشی سەرۆکی فێدراسیۆنی پینگ پۆنگ، لە ڕێگەی بڕیارێکی فەرمییەوە ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی وەکوو سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تەنیسی سەرمێزی گەورەساڵانی ئێران ناساند و ڕایسپارد. بە پێی هەواڵەکە، جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی سەرڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵان، ئەندامەتی لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوان و گەورەساڵان و ئامادە بوون لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکانی لە کارنامەی خۆیدا هەیە. لوتفوڵڵا نەسەبی تەواو شارەزای زمانی ئینگلیزییە و خاوەنی بەڵگەی ئەندازیاریی شارسازییە و لە یەکەمین خولی وانەی ڕاهێنەریی ئاستی یەکی جیهان، پلەی فێرکاری نێونەتەوەیی وەدەست هێناوە.
دهستگیرکردنی 19 مامۆستای زانکۆ له لایهن پۆلیسی تورکیا
دادستانی تورکیا له پارێزگای کۆجاعهلی، له ههوڵێکی ههرانانهوهدا حوکمی دهستگیری 19 کهس له مامۆستایانی زانکۆی کۆجاعهلی که نامهی ئاشتی ئهمدواییانهیان واژۆ کردبوو، ڕادهستی سهرۆک پۆلیسی ئهم پارێزگایه کرد و پۆلیسی کۆجاعهلی له دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیادا ئهو مامۆستایانەیان دهستگیر کرد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پاش ئهوهی که ههزار و 128 کهس له مامۆستایانی زانکۆ و کهسایهتییه زانستی و زانکۆییهکان له 89 وڵاتی جۆراوجۆر هاوڕی لهگهڵ کهسایهتییه زانکۆییهکانی تورکیا سهبارهت به کوژرانی هاووڵاتیانی ئاسایی له شهڕ و پێکدادانهکانی ئهمدواییانه له نێوان هێزه ئهمنییهکانی تورکیا و هێزهکانی پهکهکه له باکووری کوردستان نیگهرانیان دهربڕیوه و داوایان له دهوڵهتی تورکیا کردووه تاکوو ئاشتی بگهڕێننهوه بۆ ناوچه کوردنشینهکانی تورکیاØ› سهرۆک پۆلیسی کۆجاعهلی له ههوڵێکی سهرسووڕهێنهر 19 کهسایهتی زانکۆیی ئهم پارێزگایه که نامهی ئاشتیان واژۆ کردبوو، دهستگیر کرد.
کوژرانی سەرکردەێک، ئاخوندێک و 5 پاسداری رژێم لە سووریە
پاسدار سەعید سەیاح تاهری یەکێک لە سەرکردەکان و نزیکانی پاسداری جەنایەتکاری رژێم حسین هەمەدانیان کە دەستێکی باڵای لە کوشتاریخەڵکی کوردستان و سەرکوتی نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێرانی لە دەیەی 60 هەبوو لە سووریە کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 25ی بەفرانباری 1394، هەواڵدەرییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی کوژرانی ئاخوندێکی حکوومەتییان لە سووریە بە ناوی جابر زەهیری و خەڵکی ئەهواز کە بۆ کوشتاری خەڵکی سووریە رۆیشتبووە ئەو ولاتە راگەیاند. بە پێی ئەم راپۆرتە، پێنج پاسداریتری رژێمی ئاخوندی بە ناوەکانی محەمەد کامەران، مۆستەفا چێگیتی، مەجید قۆربانخانی خەڵکی تاران و مەحمەد ئینانلوو و موستەفا حسینی لە سووریەدا کوژراون.
وڵاتانی عەرەبی دژ بە رژێمی ئاخوندی رێککەوتن
ئەنجوومەنی وڵاتانی هاوکاری کەنداو لەسەر میکانیزمێکی بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکی و دەستوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران رێککەوتن، هاوکات پاڵپشتی لە رێکارەکانی سعودیە دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی وڵاتانی هاوکاری کەنداو کە رۆژی شەممەی رابردوو کە لە ریاز بەڕێوەچوو، ئەنجوومەنی وڵاتانی هاوکاری کەنداو بە تووندی دەستدرێژییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانیان بۆسەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە مەشهەد ئیدانەکرد، داواشی لە رژێمی ئاخوندی ئێران کرد لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر بووەستێت و دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە وەرنەدات.عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند "ئەگەر رژێمی ئاخوندی بەردەوامبێت لە دەستدرێژییەکانی، ئەوا رێوشوێنی دیکە دژ بەو رژێمە دەگرینەبەر، ئەوە ئێرانە بارودۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات نەک ئێمە، کارە خراپەکانی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە دۆخەکەی بەرەو ئاڵۆزی برد، ئێمەش لەوبارەیەوە رێوشوێنی گونجاومان گرتەبەر".
بەهۆی هێرشکردنە سەر هۆتێلێک لە بورکینا فاسۆ 20 کەس کوژران
ئەلفا باری، وەزیری دەرەوەی بۆرکینا فاسۆ رایگەیاند دوای ئەوەی هێرشکراوەتە سەر هۆتێلێکی واگادۆ-ی پایتەختی ئەو وڵاتە چەند کەسێک کوژراون و ژمارەیەک کەسی دیکە بەبارمتە گیراون، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت کە هێزە فەرەنسییەکانیش بەشداریان تێدا کردووە، توانراوە بارمتەکان ئازادبکرێن. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەو هێرشەدا نزیکەی 20 کەس کوژران دوای ئەوەی سوپاش ئۆپەراسیۆنیکی ئەنجامدا توانرا نزیکەی 30 کەس کە بەبارمتە گیرابوون، رزگار بکرێن. بە پێی ئەم راپۆرتە، شایەتحاڵان رایانگەیاندووە کە، چەند پیاوێکی دەمامکدار لە دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرەوەی هۆتێلی سپلێندد هێرشیان کردووە و چەند کەسێکیان بە بارمتە گرتووە. جێگەی باسە کە هێزە تایبەتییە فەرەنسییەکان و هێزەکانی بورکینا بەیەوەکە بەشداربوونە لە رزگارکردنی بارمتەکان و، ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەش کە ژیانی خۆیان لە دەستداوە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی نەزانراوە.