بەپێی نووسراوەی رۆژنامەی فایننشیاڵ تایمز، لە دوای وریایی دانی ترامپ، ئوروپاییەکان فشارەکانیان بۆ سەر رژیمی ئێران زیاد کردووە و ئەوە بۆتە هۆی رێکەوتن لە نێوان ئ
بەپێی نووسراوەی رۆژنامەی فایننشیاڵ تایمز، لە دوای وریایی دانی ترامپ، ئوروپاییەکان فشارەکانیان بۆ سەر رژیمی ئێران زیاد کردووە و ئەوە بۆتە هۆی رێکەوتن لە نێوان ئوروپا و رژیمی ئێران لەسەر بەرنامەی مووشەکی و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە.
ئەو رۆژنامەیە لە زمان وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانەوە نووسی: وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، فەرانسە و ئینتگلیس لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، لەگەڵ تاران لەسەر دەسپێکی وتووێژی چڕ و جیددی لەسەر بەرنامەی مووشەکی رژیم و دەستێوەردانەکانی لە کاروباری وەلاتانی ناوچەکە، رێکەوتوون و زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ئەنجامی ئەو رێکەوتنەی بە رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوەتەوە.
لە دوای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، وەزارەتی دەرەوەی رژیم قەبووڵی وتووێژی چڕ و جیددی لەلایەن رژیمەوە لەسەر بەرنامەی مووشەکی و دەستێوەردان لە ناوچەکەی رەد کردەوەو وتی: هەموو لایەک ئەوە دەزانن کە بەرنامەی مووشەکی نیزام بە هیچ شێوەیەک وتووێژی لەسەر ناکرێ.