پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممه 27ی بەفرانباری 1396، هەیئەتێکی پەیوەندیی سازمانی خەبات له سلێمانی به سەرپەرستی بەرێز فواد جەعفەری بە مەبەستی نوێکردنەوەی دیدار و چاوپ
پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممه 27ی بەفرانباری 1396، هەیئەتێکی پەیوەندیی سازمانی خەبات له سلێمانی به سەرپەرستی بەرێز فواد جەعفەری بە مەبەستی نوێکردنەوەی دیدار و چاوپێکەوتن و هەروەها قسه و باس له سەر دوایین ئالوگۆرەکانی کوردستان و ئێران سەردانی پێوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانیان کرد لەو شارە و لەلایەن بەرێز تاهیری محمودی بەرپرسی پێوەندی حدکاوە پیشوازیی کران.
لەو دانیشتنە دۆستانەیەدا وێڕای باس لە رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران و کوردستان و ناوچەکە و ئالووگۆری بیرورا لەبارەیانەوە، لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی دوولایەنەی سازمانی خەبات و حیزبی دیموکرات کرایەوە.