یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێکس تیلەرسن: رژیمی ئێران هەرەشەیەکی ستراتژیکە

رێکس تیلەرسن: رژیمی ئێران هەرەشەیەکی ستراتژیکە

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27ی بەفرانباری 1396، رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتارێکدا لە رێکخراوی هوور گوتی: هەرەشەی ستراتژی لەسەر ئەمریکا بەردەوامە. لەو

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27ی بەفرانباری 1396، رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتارێکدا لە رێکخراوی هوور گوتی: هەرەشەی ستراتژی لەسەر ئەمریکا بەردەوامە. لەو بارەوە لە بنەرەتدا ئاماژەم بۆ رژیمی ئێرانە. رژیمی ئێران لە ئێستادا بوونی لە سوریا بە شێوەیێکی بەرچاو پەرەپێداوە بە جۆرێک کە هێزی سپای پاسداران لەوێ‌ جێگیر کراوە و پشتیوانی لە حیزبۆڵای لوبنان و گروپە دەسکردەکانیان لە عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و باقی شوێنەکان پشتیوانی کردووە. 

ئەو رژیمە لە رێگەی هەڵوێستەکانی لە سوریا درێژەی بە هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئێمە لە ناوچەکە بەردەوامە.  رژیمی ئێران ساڵانە میلیاردان دۆلار بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد خەرج کردووە و بەو شەرانەی بە نوێنەرایەتی دروستیان دەکات ئەسەدی لەسەر پێ هێشتۆتەوە بە جێگەی ئەوەی کە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکات. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە پێوەند بە دەستێوەردانەکانی رژیمی ئاخوندی لە سوریا ووتی: بوونی سوریەیەکی سەربەخۆ و دامەزراو پێویستی بەوەیە کە بەشار ئەسەد لە دەسەڵات نەمێنێت و دەستێوەردانی رژیمی ئێران لەو وەڵاتە  بپچرێ‌. 

رێکس تیلرسن بەئاماژە بەوەی کە نزیک بە 50 ساڵە خەڵکی سوریا لە ژێر زوڵمی حافیز ئەسەد  و بەشار ئەسەدی کوریدا ژیاون کە رژیمێکی وا بە پشتیوانی رژیمی ئێران مەترسیدارە و گووتی: خەڵکی سوریا لەدوای خۆراگریەکی زۆر لە کۆتایی دا راپەرین، بەڵام بە بوونی سەرکوت لەلایەن ئەو رژیمەوە، ئەو وەڵاتە بۆتە زیندان. 

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی چەکدارەکانی داعش لە سوریا ووتی: ئەمریکا سەرەنجی خۆی لەسەر شکستی چەکدارەکانی داعش چڕ کردوەتەوە، بەڵام رژیمی ئەسەد بە جێگەی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ داعش بە یارمەتی رژیمی ئێران هێرشی هێنایە سەر نەیارەکانی. 

رێکس تلرسن زیادی کرد: رژیمی ئێران لەهەوڵدایە لە رێگەی سوریاوە زیان بە بەرژوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دا  بگەیەنێ‌ و بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بە میلۆنان دۆلاری لە ساڵدا خەرج کردووە. لەمرووەوە رێگەی چارەی کۆتایی قەیران لە سوریا بڕینی هێژمونی ئێرانە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی ئەمریکا بەشێوەی سەربازی لە سوریە دەمێنێتەوە و ئامانج ئەوەیە کە تاقمە چەکدارەکانی داعش دوبارە سەرهەڵنەدەنەوە. نابێ هەڵەی عێراق دوبارە بکەینەوە، کاتێ شکست بە ئەلقاعیدە هێنرا، بە ئامادە نەبوونمان بەشێوەی داعش سەری هەڵدایەوە.

ناوبراو گوتی: ئەگەر لە سوریە دەرچین، بەشار ئەسەد بەردەوام دەبێ لە سەر کوتی خەڵکدا. سوریەیەکی سەربەخۆ و ئارام پێویستی بەوەیە کە ئەو لە دەسەڵاتدا نەبێ.

 

ئەگەر بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، جێ پێی رژیمی ئێران لەو وەڵاتە قاییمتر دەبێ.


6 ساڵ و 10 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکس تیلەرسن: رژیمی ئێران هەرەشەیەکی ستراتژیکە

رێکس تیلەرسن: رژیمی ئێران هەرەشەیەکی ستراتژیکە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران