بێ دادگای رژیم لە شاری شنۆ پێداگری لە سەر حوکمی ئێعدامی هاووڵاتیەکی کورد کردەوە.
بێ دادگای رژیم لە شاری شنۆ پێداگری لە سەر حوکمی ئێعدامی هاووڵاتیەکی کورد کردەوە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی پێنج شەممە 28ی بەفرانباری 1396، دادگای رژیم لە شاری ورمێ هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" کوڕی "ئەبووبەکر" و خەڵکی شنۆی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان دووبارە بە ئێعدام مەحکووم کردەوە.
هیدایەت مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی وێرای چەند کەسی دیکە لەلایەن دادگای رژیمەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، کە لە دوای پێداچوونەوە دیسانەوە حوکمی ئێعدامی هیدایەتی عەبدوڵاپوور پێداگری لەسەر کرایەوە.