پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نیکی هێلی: رژیمی ئێران سەرچاوەی بشێوی لە ناوچەیەکی جیهانە

نیکی هێلی: رژیمی ئێران سەرچاوەی بشێوی لە ناوچەیەکی جیهانە

نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش گووتی :رژیمی تاران هۆکاری سەرەکی ئاڵوزکردنی بەشێکی جیهانە . ئەو پشتیوانی

 نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش گووتی :رژیمی تاران هۆکاری سەرەکی ئاڵوزکردنی بەشێکی جیهانە . ئەو پشتیوانی لە تروریستان، کەسانی شەرئەنگێز و تاوانبارانی وەکوو بەشار ئەسەد دەکات .

رژێمی ئێران پێچەوانەی  ئابلۆقەی سەربازی رێکخراوی نەتەوەکان مووشەکی بالستیک بە گروپە چەکدارەکان دەدات و چەکدارانی وابەستەی خۆی ئەو مووشەکانە بە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکەوە دەنێن، هاوشێوەی ئەو موشەکەی کە حوسیەکان بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ریازیان هاویشت.

ناوبراو ئاماژەی بە راپەرینەکانی خەڵکی ئێران کرد و گووتی: کاتێک خەڵکی ئێران نارەزایەتیان دەربری لەوەی کە پارەو ماڵو موڵکیان دەدرێتە گروپە ترۆریستیەکان، ئەوا رژیم لە دژ کردەوەدا سەرکوتیان دەکاو لە سێدارەیان دەدات. ئەم رژیمە دەنگی نارەزایەتی ئەو خەڵکە دەخنکێنێ و لەبارەی ویستی ئەوانەوە درۆ ساز دەکات.

نیکی هێلی گووتی: کاتێک  ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەی ۲۲۳۱ پەسند کرد، رێکەوتنی ناوکەیی تەئید کرد، بەڵام کۆمەڵێک بڕیارو  یاسای بۆ سنووردار کردنی رژیمی ئێران دانا. رژیمی ئێران چەندین جار ئەو بڕیارانەی پێشێل کردوە و ئەوەندەی ئەو کارە دووبارە کردووەتەوە کە جێی باوەر نەماوە. هەر بۆیە کاتێ‌ ئەم شۆرایە بریار دەدا کە چۆن دەکرێ دڵنیایی وەدەست بێنین کە وەڵاتان نەچنە نێو ساتوسەودای چەکوکۆڵی کۆمەڵکوژ. لە جێگەیەک دا دەبێ دەست پێبکەین و کەمترین کارێک کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە تەئکید بکەینەوە کە وەڵاتان بەڵێنە نێونەتەوەییەکانیان جێبەجێ کردووە.

لە بارەی ئێرانەوە لە کاتێکدا کە ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی بەرجام دەبێ، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێ پێبەندبوونی بە بریارنامەی 2231 بێ. 

ئێمە وەکوو ئەنجومەنی ئاسایش ئەم بڕیارانەمان داوە و دەبێ پێکەوە وەڵامی پێشێلکاریە مەترسدارەکانی  رژیمی ئێران بدەینەوە ،ئەمەش بەو مانایە نیە کە ئێمە خوازیاری شکست هێنانی بەرجامین، بەڵکو بە ئامانجی قەدەغە کردنی چەکی کۆمەڵکوژیە. ئێمە نابێ لە بیری کەین کە چەکی کۆمەڵکوژی تەنیا هەڕەشە نیە  بەڵکوو چەکێکە کە رژیم گەلێکی شەیتانی کەڵکی لێ وەردەگرن.

 

 رژیمی سووریە چەکی کۆمەڵکوژی دژ بە خەڵکی خۆی بەکار هێناوە. ئەوانە رەفتاری حکوومەتێکە کە ئەوەندە فاسدە کە هاوشێوەی داعش لە سەدەی 21دا کەڵکی لە چەکی شیمیایی وەرگرتووە.


6 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیکی هێلی: رژیمی ئێران سەرچاوەی بشێوی لە ناوچەیەکی جیهانە

نیکی هێلی: رژیمی ئێران سەرچاوەی بشێوی لە ناوچەیەکی جیهانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران