پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیداری نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

دیداری نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ی بەفرانباری 1396شاندێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد.

 رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ی بەفرانباری 1396شاندێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد. 

شاندێکی بالای حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی و بەرێز عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرێزان خاتوو نەسرین حەداد و برایم زێوەیی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و هاشم عەزیزی جێگری کومیتەی ناوەندی حدک لەلایەن شاندێکی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان سەید کامیل نورانی فەرد و رێبوار حسێنی ئەندامانی دەفتەری سیاسی و زێنەب حسێنی و بەختیاری عەزیزی و ئەوین فەرەجی و شۆرش حاجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشوازییان لێکرا. 

 

 

 

لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری جێی بایەخی دوو لایەن خرانە بەرباس و لەپێوەند بە تەوەرەکان ئاڵوگۆری بیرورا کرا. بارودۆخی وەلاتی ئێران لەدوای راپەرینی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و ئەرک و کارەکانی بەردەم جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و  هەرێمی کوردستان و مژاری هاوپەیوەندی و یەک گووتاری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بەتێر و تەسەلی قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا و لەسەر سەرهەڵدانی قۆناغێک٠ی نوێ لە مێژووی جولانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی و مێژووی و بەربەرکانێی دەسەلاتی ئاخوندی و ئەرکەکانی هێزو لایەنە سیاسیەکان لەم قۆناغە نوێ و هەستیارە دا هاونەزەری لەنێوان دوو لایەن هەبوو و پێداگری لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێک هێنانی دیسکۆرسێکی هاوبەشی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران کرایەوە.

 

لەکۆتایی دیدارەکە دا هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەسەر پتەوکردنی پێوەندیی و فراوان کردنی هاوکارییەکانیان پییان داگرتەوە.٠

 


6 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

دیداری نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران