لە کونفرانسێک دا کە لە ژێر ناوی "گۆرانی رژیم لە ئێران - بۆپێشەوە بە هەزار ئەشرەف" بە ئامادەبوونی نیوت گرینگریچ سەرۆکی پێشووی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و
لە کونفرانسێک دا کە لە ژێر ناوی "گۆرانی رژیم لە ئێران - بۆپێشەوە بە هەزار ئەشرەف" بە ئامادەبوونی نیوت گرینگریچ سەرۆکی پێشووی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و سیناتۆر رابێرت توریسلی و سەرهەنگ وەسلی مارتین، مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەتی ئێران وتی: راپەرینێک کە لە 7ی بەفرانباردا دەستی پێکرد، هەر زوو 142 شاری ئێرانی گرتەوە. ئەو راپەرینە نیشانی دا کە کۆمەڵگەی ئێران لێوانلێوە لە نارەزایەتی. دەریخست کە رژیمی ئێران لەوە لاوازترە کە بیری لێ دەکرایەوە. نیشانی دا کە ئەو ئەو هەموو پووڵەی لە دوای بەرجام چووە گیرفانی ئاخوندانەوە نیتوانی کێشەکانی رژیم چارەسەر بکات. و دەریخست کە خەڵکی ئێران لە هەموو بەشی رژیم بێزارن و رووخانی تەواوی نیزامیان دەوێ.
ناوبراو وتی: راپەرینی خەڵکی ئێران لە سێ گۆرانی گەورەوە سەرچاوە دەگرێ.
یەکەم ئەوەی کە دیواری ترس لە شارەکانی ئێران درزی تێکەوتووە. تایبەتمەندی لاوانی راپەریو، نەترسی و دڵێریانە. ئێستا ئەوە ئاخوندەکانن کە لە ترسا دەلەرزێن.
دووهەم ئەفسانەی بەهێزی سپای پاسدارانی خامنەیی بووە بڵقی سەر ئاو. ئەو هێزە ئەهریمەنیە، تاوانکارە. بەڵام لەبەرامبەر هێزی ئازادیخوازی خەڵکدا ماتە و لاوازە. هەر لەو رووەوە نەیتوانی بەر بە سەرهەڵدانی راپەرین و لەوەش گرینگتر نەیتوانی رێگە لە پەرەگرتنی راپەرینەکە بگرێ.
سێهەم ئەوەی کە هێزێکی نوێخواز، ئازادیخواز و بەرابەری خواز، لە دڵی شارە رەنجدیتووەکانی ئێرانەوە سەری هەڵهێنا. ئەو بزوتنەوە نیشانی دا کە کۆمەڵگەی ئێران لە نێو خۆیدا، هێزی بۆ رووخانی ویلایەتی فەقیه هەیە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا خانمی رەجەوی وتی: بابەتێکی دیکە کە دەبێ پێداگری لەسەر بکرێتەوە، دەوری دیاری کردنی ئاڵترناتیوە. لەم جەنگەدا سەرمایەی گەورەی بەردەم راپەرین، بوونی ئاڵترناتیوێکی دیموکراتیکە کە نوێنەرایەتی ئاواتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران دەکا.
ئەو جێگرەوەیە، ریشەی لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران بۆ ئینقلابی مەشروتیەت دەگەرێتەوە.
ئەو جێگرەوەیە، وارسی سەرەکی ترین سونەت و ئەرزشەکانی بزوتنەوەی بە ملی کردنی نەوت بە رێبەری دوکتور موسەدیق و راپەرینی دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتیە و لە رەوتی پێگەیشتنی خۆیدا بوو بە شۆرای ملی مقاومەت کۆنترین بەرەی سیاسی ایران. ئەو جێگرەوەیە پشتی بە خۆراگری درێژماوە و هەمە لایەنەی جیلێک لە موجاهیدین و پێشرەوانی ئازادی بەشتووە کە بەردەوام بۆ فیداکاری ئامادەن و در سەرووی ئەو رەوتە رێبەری مقاومەت مەسعود جێگەی گرتووە کە ئەو جێگرەوەیە بۆ دیفاع لە خواستی دیموکراتیکی خەڵکی ئێران و بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی دامەزراوە و لە کاتە حەستەمەکاندا بۆ پێشەوە دەبات.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەتی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وتی: بەرنامە و خواستی ئێمە بۆ ئێرانی داهاتوو، هاواری هاوبەشی نارەزایەتیان لە شارەکانی ئێرانە:
دەسەڵاتێکی کۆماری لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی و بەرابەری، کۆماریەک لەسەر بنەمای جیایی دین لە دەولەت، بەرابەری ژن و پیاو و بەشداری بەرابەری ژنان لە رێبەری سیاسی، خودموختاری نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە چوارچێوەی نیشتمانی یەکگرتوودا، فرەلایەنی، هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام و هەلی بەرابەری ئابووری بۆ هەمووان.