بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.
بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵ، شەوی پێنج شەممە 28ی بەفرانباری 1396، کۆڵبەرێک بە ناوی ”شۆڕش عومەری“ خەڵکی شاری مەهاباد لە دوای ئەوەی لە ناوچەی سەردەشت لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی رژیم لە هەڵدێرێکەوە دەکەوێتە خوارێ و گیانی لە دەست دەدا.
شایانی گوتنە هێزەکانی رژیم شەوانە بۆسە بۆ کۆڵبەرانی زەحمەتکێش دادەنێن و لە ئەگەری گرتنیان کەل و پەلەکانیان زەوت دەکەن و بێرێ و بێ حورمەتیان پێ دەکەن. بەڵام تا ئێستا چەندین حاڵەتی هاوشێوەی شۆرش رووداوە کە کۆڵبەران لەکاتی خۆ دەرباز کردن لە بۆسە هێزەکانی رژیم بەربوونەتەوەو بوونەتە قوربانی.