دادگای رژیم حوکمی 17 مانگی زیندانی بەسەر پارێزەرێکی کوردا سەپاند.
دادگای رژیم حوکمی 17 مانگی زیندانی بەسەر پارێزەرێکی کوردا سەپاند.
بەپێی هەواڵ، دادگای رژیمی ئاخوندی لە شاری سنە حوکمی 17 مانگ زیندانی بەسەر پارێزەرێکی کورد بەناوی تاهیر تەوحیدی خەڵکی شاری بۆکان سەپاند.
تاهیر تەوحیدی پارێزەر (وەکیل) و مامۆستا زانستگای سنەیە، کە بە تۆمەتی "بێڕیزی بە مەئمووری دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی درۆ" ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.