چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بەفرانباری 1394
سازمانی خەبات


چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی لە هەرسین گەشەی کردووە

 بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شێعری دووبەیتیی شاعیر و نووسەری کورد "ئارەش ئەفزەلی" خەڵکی هەرسین، لە ماوەی ئەمساڵدا چەندەمین کتێبی کوردی بڵاو کرایەوە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کتێبی "ئەسەری ئاسارە" کۆمەڵێک لە شێعرە دووبەیتییەکانی شاعیر و نووسەری هەرسینی "ئارەش ئەفزەلی" چاپ و درایە بازار. بە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە، پێگەی فەرهەنگی و ئەدەبییی هەرسین لە کرماشان زیاتر خۆی نیشان دا. کتێبی ئەسری ئاسارە، کۆمەڵێک لە دووبەیتییەکانی ئەو شاعیرە کوردەیە کە لە ماوەی یەک دەیەدا بەرهەمی هێناوە. ئەو کتێبە لە ١١١ لاپەڕەدا و لە ١٠ ٠ ٠  نووسخەدا، لە لایەن "نەشری داستان"ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.ئارەش ئەفزەلی، شاعیر و نووسەری کورد بە پێشینەی سێ دەیە چالاکیی فەرهەنگی لە پارێزگای کرماشان، هەنووکە دەبیری ئەنجوومەنی شێعری کوردی لە هەرسینە و لەو ڕێگایەوە توانیوێتی بە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی ساڵانەی "گەڵاڕێژان" لە شاری هەرسین فەزای شێعر و ئەدەبی کوردی گەشاوە بکات.


دەستبەسەر کردنی مامۆستاێک لە شاری سەقز

 هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەقز بۆ چەند کاتژمێرێک چالاکێکی سێنفیی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، بە ناوی "سەلاح حوسێنی"، ڕۆژی پێنج‏شەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی کەڵانتەریی ساڵح‏ئاوای شاری سەقز، دەستبەسەر کرا. دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی چوارکاتژمێری خایاندووە.  لە دوای گرتنی سەلاح حوسێنی، هێزە ئینتزامییەکان چوونەتە ماڵی ناوبراو و کەلوپەلی شەخسیی و کامپیۆتێرەکەی ئەو چالاکە سێنفییەیان پشکنیوە. هێزە ئینتزامییەکان بەو چالاکە فەرهەنگییەیان گوتووە کە بە تاوانی ئاژاوەنانەوە دەستبەسەر کراوە".لە دوای لێکۆڵینەوەکان لەو کڵانتەرییە، بەڵێننامەیان بە زۆرەملی لەو مامۆستایە ئەستاندووە کە جارێکی دیکە لەو کردەوانە خۆ ببوێرێ.


بەشداری سێ بەلەم سواری کوردستانی لە خولی ڕاهێنەریی نێونەتەوەیی 

سێ بەلەم سواری کوردستانی بە مەبەستی سەرخستنی ئاستی ڕاهێنەریی ئاوە مەندەکان، لە خولی فێرکاری نێونەتەوەیی پێشکەوتوو بەشدارییان کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خولی فێرکاری ڕاهێنەری نێونەتەوەیی پێشکەوتووی ئاوە مەندەکان لە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار لە ستادیۆمی سەد هەزار نەفەری کۆمەڵەی وەرزشی ئازادی دەستی پێکرد و تا ٢٧ی بەفرانبار درێژەی هەیە. تاهر باوانی، ئەرشید ناسری و ساسان مەتین سێ بەلەم سواری کوردستانین کە بە شێوەی تێۆریک و پراکتیکاڵ خولی ڕاهێنەریی پێشکەوتووی نێونەتەوەیی لە ژێر چاودێڕی فێدراسیۆنی جیهانی فێر دەبن. جابا سانتۆ لە وڵاتی مەجاریستان، بەڕێوەبەری تەکنیکی و بەرپرسی گەشە و پەرەسەندنی کانۆی فیدراسیۆنی جیهانیی بەلەم سوارییە کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وەکوو وانەبێژ ئەرکی فێرکاری بەشداربوانی لە ئەستۆدایە.


لە سێدارەدانی لانیکەم 53 زیندانی لە ماوەی 15 رۆژدا لە ئێران

رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ساڵی 2015ی بە کارنامەی رەشی لە سێدارەدانی زیاتر لە 1000 زیندانی بە کۆتا گەیاند و لە سەرەتا ئەمساڵدا رێژەی لە سێدارەدانەکانی خێراتر کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە دوای خواردنەوەی ژەحری ئەتۆمی و لە سەرەتای شانۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێران، لەسێدارەدانەکان زیادی کردووە بە رێژەێک کە لە دوو حەفتەی سەرەتایی ساڵی 2016 لانیکەم 53 زیندانی لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی 26ی بەفرانبار 4 زیندانی لە زیندانی رەشت و لە رۆژی 24ی بەفرانبار زیندانیێک لە یەزد لە سێدارە دران و رۆژێک پێش ئەوەش شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ، زیندانیێک لە زیندانی شیراز و زیندانێ: لە زیندانی بجنوورد ئێعدام کران. هەروەها لە رۆژی 22ی بەفرانبار 4 زیندانی لە زیندانی کەرەج و زیندانیێک لە زیندانی زەنجان لە سێدارە دراوە. لە رۆژی 21ی بەفرانبار 3ی زیندانی لە زیندانی ساری و زیندانیێک لە زیندانی مەشهەد لە سێدارە دراون. لە رۆژەکانی 19 و 20ی بەفرانبار 2 زیندانی لە زیندانی رەشت، زیندانیێک لە زیندانی لارستان و زیندانیێک لە زیندانی خۆرەمئاباد لە سێدارە دراون. لە رۆژی 17ی بەفرانبار دوو لاوی زیندانی لە شارەکانی شەبستەر و خۆی لە بەر چاوی خەڵکەوە  3ی زیندانی لە زیندانی ئەردەبێل و زیندانیێک لە زیندانی هەمەدان لە سێدارە دراون. لە رۆژی 16ی بەفرانبار 5 زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج، 3 زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج و 5 زیندانی لە زیندانی ناوەندی تەبرێز کە ژنێکیان تێدا بوو لە سێدارە دران. هەروەها لە رۆژەکانی 12 بۆ 15ی بەفرانبار 5 زیندانی لە زیندانەکانی نەوشەهر، خۆرەمئاباد، و ورمێ لە سێدارە دران.

 

 

 

 

 

 


دەستبەسەر کردنی 884 کەس بە تۆمەتی سیاسی، ئەمنییەتی لە ئێران

لە ماوەی ساڵی 2015، 884 کەس لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی 313 کەسیان زانراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی ساڵی 2015 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی لە ئێران 884 کەس دەستبەسەر کراون کە 516 کەسیان بە شێوەی بە کۆمەڵ و هەرەمەکی دەستبەسەر کراون.بە پێی ئەم راپۆرتە،رێژەی دەستبەسەر کراوەکان لە بەشە جیاوازەکان بریتین لە، ئەسناف، 12 حاڵەت، کەمینە نەتەوەییەکان، 307 حاڵەت، کەمینە ئایینیەکان، 163 حاڵەت، ئازادی ئەندێشە و بەیان، 379 حاڵەت، خوێندکاران 2 حاڵەت، ژنان، 13 حاڵەت، کرێکاران، 8 حاڵەت. جێگەی باسە کە هەموو ئەم دەستبەسەر کردنانە بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنییەتی بووە.


کلینتۆن خوازیاری سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئاخوندی بوو

هیلاری کلینتۆن، بەربژێری سەرۆکایەتی ئەمریکا لە حیزبی دیموکرات خوازیاری پەسەندکردنی گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئاخوندی بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی رژێم بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کلینتۆن ئەمرۆ یەکشەممە 27ی بەفرانباری 1394، هاوکات لەگەڵ پەسەندکردنی بەرجام لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هەڵوەشاندنەوی بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران، لە بەیاننامەێکدا رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێستاش بریارنامەکانی شۆرای ئەمنییەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک پێشێل دەکات و دەبێت بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ وڵامی ئەو رژێمە بدرێتەوە.

هاوپه‌‌‌یمانی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بی‌ بۆمبی هێشوویی‌ له‌‌‌ یه‌‌‌مه‌‌‌ن به‌‌‌کارهێناوه‌‌‌

رێکخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی‌ رایگه‌‌‌یاند، به‌‌‌ڵگه‌‌‌ی‌ پێویستی‌ له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌ستدایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌یسه‌‌‌لمێنن هاوپه‌‌‌یمان عه‌‌‌ره‌‌‌بی‌ به‌‌‌سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بستانی‌ سعودی‌، بۆمبی هێشوویی‌ له‌‌‌هێرشه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی‌ بۆسه‌‌‌ر "سه‌‌‌نعا"ی‌ پایته‌‌‌ختی‌ یه‌‌‌مه‌‌‌ن به‌‌‌کارهێناوه‌‌‌، ئه‌‌‌و تۆمه‌‌‌ته‌‌‌ش له‌‌‌لایه‌‌‌ن هاوپه‌‌‌یمانی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌توندی‌ ڕه‌‌‌تده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا که‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ27ی بەفرانباری 1394، بڵاویکردۆته‌‌‌وه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌کردووه‌‌‌، به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵگانه‌‌‌ رۆژی‌ 16ی ئەم مانگه‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بی‌ به‌‌‌بۆمبی هێشوویی‌ هێرشی‌ کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌ی‌ موعین له‌‌‌ خۆرئاوای‌ سه‌‌‌نعا و به‌‌‌وهۆیه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌سێک کوژراوه‌‌‌و 6 ی‌ تریش برینداربوون ، جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش پارچه‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌و بۆمبه‌‌‌ له‌‌‌ 4 گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی‌ تر بڵاوبۆته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌لایه‌‌‌ن خۆشییه‌‌‌وه‌‌‌ عه‌‌‌مید روکن ئه‌‌‌حمه‌‌‌د عه‌‌‌سیری‌ ووتبێژی‌ هاوپه‌‌‌یمانی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بی‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ره‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌هێرشه‌‌‌کانیاندا بۆسه‌‌‌ر سه‌‌‌نعا-ی‌ پایته‌‌‌خت، بۆمبی‌ هێشووییان به‌‌‌کارهێنابێت.


8 ساڵ و 10 مانگ و 23 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران