هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژ بەشداری رێورەسمی 2ی رێبەندانی لە شاری ئوسلوی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ کرد کە لەلایەن حدکا وە رێکخرابوو.
هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژ بەشداری رێورەسمی 2ی رێبەندانی لە شاری ئوسلوی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ کرد کە لەلایەن حدکا وە رێکخرابوو.
رۆژی هەینی 29ی بەفرانباری 1396، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو وەڵاتە، بەشداری لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 72مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ئوسلوی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ کرد.
پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان لەلایەن خاتوو کەژاڵ کاکەیی خوێندرایەوە و هەیئەتی کۆمیتەی لە نزیکەوە پیرۆزباییان بە بەرپرسانی حدکا لەو وەڵاتە کرد.
هەیتی کۆمیتەی نۆروێژ پێکهاتوو لە بەرێزان: عومەری کەریمی، کەژاڵ کاکەیی، شنۆ شەرێعەتپەنا، ئارەزوو بەهرامی و هانا دەستمەرد و عەلی بارامی.