بەهۆی تۆپباران و بومبارانی شاری عەفرینی کوردستانی سوریە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیەوە 25 کەس کوژران و بریندار بوون، کە بەشی زۆریان خەڵکی مەدەنین.
بەهۆی تۆپباران و بومبارانی شاری عەفرینی کوردستانی سوریە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیەوە 25 کەس کوژران و بریندار بوون، کە بەشی زۆریان خەڵکی مەدەنین.
بەپێی هەواڵەکان رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396، لە دوای 10 رۆژ هەرەشەکردن هێزەکانی تورکیە هێرشیان کردە سەر عەفرین و ئەو ناوچەیان تۆپباران و بۆمباران کرد کە لە ئاکامدا 7 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش برینداربوون. هاوکات ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەلیش لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی هێرشەکان " 6 کەسی مەدەنی و سێ شەڕڤان (دوو ژن و پیاوێک) شەهیدبوونە، 13 کەسی مەدەنیش برینداربوونە". لەو راگەیەندراوەدا یەپەگە پێداگری لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەبێ رەزامەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەسەروی هەمووشیانەوە رووسیا، تورکیا نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر عەفرین.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، هەتا ئێستاش هێزشی هێزەکانی سوپای تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین بەردەوامە.