چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێران لە شارە جیاجیاکان بەردەوامن لە نارەزایەتی دژ بە دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندی.
چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێران لە شارە جیاجیاکان بەردەوامن لە نارەزایەتی دژ بە دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندی.
رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396، لە شارەکانی کەرەج، شوش، ماهشار، چالوس و موغان گربوونەوەی نارەزایەتی بەرێوەچوون.
رۆژی شەممە جەماوەر لە شارەکی ئەلمەهدی لە کاتی سەردانی جەهانگیری جێگری سەرۆک کۆماری رژیم بۆ کارگاکانی پرۆژەی هیمەت گردبوونەوەو نارەزایەتی و رق و توورەیی خۆیان لە جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیە دەربری.
لە شوش کرێکارانی شیرکەتی کاغەزی پارس مانیان گرت و چاوەرێی وەڵامی بەپرسانی رژیمن. هەروەها لەو شارە جوتیاران نارەزایەتی خۆیان لە پشتگوێ خستنی کارەکانیان لەلایەن بەرێوەبەرانەوە دەربری.
لە ماهشاریش کرێکارانی شارەداری بە نارەزایەتی لە دواکەوتنی موچەکانیان لەبەردەم ئیدارەی شارەداری ئەو شارەدا کۆبوونەوە.
لە چالوس خاوەن جەنگەلبانەکان بەنارەزایەتی لە نەدانی موچەی چەند مانگیان و ناروونی بەرنامەی "هەناسەی جەنگەڵ" لە بەرامبەر رێکخراوی دارستانەکانی ئەو شارەدا کۆبوونەوە.
لە جەعفەر ئاوای موغانیش خاوەن ماشینەکانی شیرکەتی ئاریسلان کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد. ئەوان بەنارەزایەتی لە کێشە و کەموکوری لەو ماشینانەدا کۆبوونەوە.