رۆژی شەممە 30ی بەفرانبار، هەواڵدەری رۆیتەرز رایگەیاند کە ئاڵمان دەیهەوێت لەگەڵ هاوپەیمانە ئوروپاییەکانی خۆی رژیمی ئێران سزا بدەن بە هۆکاری نەکردن بەرنامەی موشەکی و دەست تێوەردانەکانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆ نمونە وەک شەری یەمەن و سوریە.
ئەو هەواڵدەریە زیادیشی کرد کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پێشگرتن لە بریارەکەی سەرۆکی ئامریکایە بۆ کۆتای هێنان بە رێکەوتننامەی ئەتۆمیە بۆ ئەوەی بتوانێ بەرنامەی ناوکەیی رژیم کۆنترۆڵ بکات.
رۆیتەرز لە زاری ئەشپیگلەوە دەڵێت: دیپلۆماتکارەکان لە برۆکسێل وتویانە کە ئاڵمان بەدوای دانانی کۆمەڵێک ئابلۆقەی تازاوەیە لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ئینگلستان و فەرانسە، بۆ ئەوەی بە وڵات ئەمریکای نیشان بدات کە هاوپەیمانە ئوروپاییەکان نارەزایەتیەکانی دۆناڵد ترامپیان لەدژی رژیمی ئێران بەجددی وەرگرتوە.