ئێوارەی رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێنەری سازمانی خەبات بەشداری لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 72 س
ئێوارەی رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێنەری سازمانی خەبات بەشداری لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 72 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان کرد کە لە شاری ئالبورگ بەرێوەچوو.
شۆرش خەبات نوێنەری سازمانی خەبات لە دانمارک بەو بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد و لە نزیکەوە پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرد.
2ی رێبەندان یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان ساڵانە وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی بەرز رادەگیرێ و نوێنەر و کۆمیتەکانی سازمانی خەبات بەشداری بەرچاو لەو یادەدا دەکەن و رێز لە هەوڵ و ماندووبوونی دامەزرێنەرانی کۆمار لە سەروویانەوە پێشوای نەمر قازی محەمەد دەگرن.