بەرەنبەر بە ٣٠ بەفرانباری ١٣٩٦ هەتاوی لەسەر بریاری دانیشتینی پێشووی هەر پێنج لایەنی سیاسی کودی کوردستانی ئێران
رۆژی شەممە ٢٠ ی جانوەری ٢٠ ١٨ی زایینی بەرەنبەر بە ٣٠ بەفرانباری ١٣٩٦ هەتاوی لەسەر بریاری دانیشتینی پێشووی هەر پێنج لایەنی سیاسی کودی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندێکی هاوکاری لە نێوان ئەم هێز و لایەنانەدا، بە خانەخویی ،، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان،، لە بارەگای ناوەندی ئەم لایەنەی کۆبوونەوێک بە بەشداری هەر پێنچ لایەن( سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەلەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان). بەرێوەچوو. لەم کۆبونەوە دا نوێنەرانی لایەنەکان دوای باس و خواسێکی گشتگیر و فرەرەهەند و ئالوگۆڕی بیرو را لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، دوای چەند ساعەت کۆبوونەوەکە ئاکامی ئەرێنی لێکەوتەوە و لە ئاکامدا پێک هێنانی ناوەندێکی هاوکاری هێزو لایەنەکانی کوردستانی لێکەوتەوە کە لەم رۆوە ئەرک و کارە هاوبەشەکانی پێوەندیدار بە خەبات و بزاڤی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێرانی لە ئەستۆ دەبێ. شایانی باسە لە دوای بڕیار و ساغ بوونەوە لەسەر دامەزراندن و ناونانی ئەم ناوەندە چەند خاڵێک وەک دەستپێکی دروست بوونی ئەم ناوەندە دیاری کران، وەک . ١ـ باوەربوون بەخەباتی بەردەوام بۆ رووخاندنی رژیمی کۆماری ئیسلامی دەسەلاتدار لە ئێران و هاتنەئارای دەسەڵاتێکی دیموکرات لەم وڵاتەدا. ٢ــــ کارکردن و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجا بۆ پێک هێنانی بەرەی کورستانی.٣ ـــ ئاکامی کۆبوونەوەکان تا دوای کۆبوونەوەکان و رەزامەندی تێکرایی نوێنەری هەر پێنج لایەنەکان، پێش وەخت بە میدیایی نەکرێن.