هێزەکانی تورکیە هێرشیان کردە سەر شاری عەفرین سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەسەر ئەو هێرشانەی سپای تورکیە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەتەوەو تیایدا هێرشی سپای تور
رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی هێزەکانی تورکیە هێرشیان کردە سەر شاری عەفرین سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەسەر ئەو هێرشانەی سپای تورکیە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەتەوەو تیایدا هێرشی سپای تورکیەی مەحکوم کردووە.
دەقی راگەیەندراوێکی سازمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ماوەی چەند رۆژە سپای تورکیە لە ئاسمان و زەویەوە هێرشێکی بەرینی کردۆتە سەر دانیشتوانی شاری عفرین لە کوردستانی سوریە، بە داخەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس شەهیدو دەیان کەس بریندار بوون و زیانی زۆر بە ماڵ و شۆێنی ژیانی خەڵک گەیشتوەو سەدان کەس ئاوارە بوون.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هێرشی سپای تورکیە بۆ سەر کوردستانی سوریە کە پێچەوانە بەرنامەو بڕیارو پرینسیپە جیهانیەکانە بە توندی مەحکوم دەکات .
سازمانی خەبات داوا لە ناوەندە جیهانیەکان و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات بە شێوەی جیددی کاربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشی سپای تورکیە بۆ سەر کوردستانی سوریە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
21 ژانویە 2017