دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی بەفرانباری 1394
سازمانی خەبات

گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆبێهداری زیندانی ورمێ

مستەفا سەبزی زیندانی سیاسی کورد، بۆ بێهداری زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مستەفا سەبزی زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی ورمێ بە هۆی تێکچوونی باری تەندرووستی بە هۆی کاریگەری مانگرتنەکەی رۆژی شەممە 26ی بەفرانبار بۆ بێهداری زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە نارەزایەتی بە جیانەکردنەوەی زیندانییەکان لە زیندانی ورمێ و راگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ناو زیندانیانی عادی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. جێگەی باسە کە سەبزی لە بێهداری زیندان ئیزنی بە پزیشکەکان نەداوە کە سۆرۆمی لێ بدەن و رایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەندی سیاسی نەگوازرێنەوە دەست لە مانگرتنەکەی هەڵناگرێت.

گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ ژوری تاکەکەسی

زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی ورمێ راگویچزرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رەحمان رەشیدزادە، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ کە بە هۆی جیانەکردنەوەی زیندانیان لەو زیندانە مانی لە خواردن گرتبوو بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی ورمێ رلاگوێزرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، رەحمان رەشیدزادە زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ، سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی کۆبوونەوە و کار لە دژە بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر و بۆ ماوەی 3ی ساڵ زیندان سزا درا.


گواستنەوەی لانیکەن 40 زیندانی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژوری تاکەکەسی

رۆژی رابردوو لانیکەم 40 زیندانی مەحکووم بە ئێعدام راگیراو لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان بە مەبەستی بەرێوە چوونی حوکمەکەیان بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی 27ی بەفرانباری 1394، لانیکەم 40 زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کە حوکمەکەیان لە لایەن دیوانی باڵای نیزامەوە پشتراست کراوەتەوە گواتزراونەتەوە بۆ ژوری تاکەکەسی. بە پیچی ئەم راپۆرتە، بریار وایە کە سەر لە بەیانی ئەمرۆ 28ی بەفرانبار حوکمی لە سێدارەدانی ئەو 40 زیندانییە جێ بە جێ بکرێت.


خۆکوشتنی 12 خوێندکار لە سەرەتای ئەمساڵەوە

12 خوێندکار لە ئێران لەماوەی 10 مانگی رابردووی ساڵی 1394، خۆیان کوشتووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە سەرەتای ساڵی 1394، تاکوو ئێستا 12 خوێندکاری ژێر 18 ساڵ خۆیان کوشتووە. کە 8 کەس لەو خوێندکارانە لە رێگای خۆهەڵواسین، 3 کەس لە رێگای خۆخستنە خوارەوە لە پرد یان بینا و کەسیک بە چەک و کەسێکیش بە ژەحر خۆیان کوشتووە. بە پێی ئەم راپۆرتە ئەم ئامارە تەنیا ئەوانە لە خۆ دەگرێت کە لە ئاکامی خۆکوشتندا گیانیان لە دەستداوە ئەگینا رێژەی ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە زۆر لەمە زیاترە و ئامارەکان باس لە هەوڵی خۆکوشتنی 720 کەس دەکەن لە ئێران کە هەوڵەکەیان بە ئامانج نەگەیشتووە. جێگەی باسە کە کارناسان هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن لە ئێران بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی، بێکاری و هەژاری دەگێرنەوە.


پەسەندکردنی گەمارۆی نوێ لە لایەن ئەمریکاوە دژ بە رژێمی ئاخوندی

رۆژێک دوای راگەیاندنی بەرێوەچوونی رێکەوتنی ئیتۆمی لە نێوان رژێمی ئاخوندی و وڵاتانی 5 + 1، ئەمریکا دەورێکی نوێی لە گەمارۆکانی دژ بە بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئاخوندی پەسەند کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دەوڵەتی ئەمریکا رایگەیاند کە 7 کەس و 3ی ناوەندی بە تۆمەتی پەیوەندی بە بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئاخوندییەوە خستووەتە ناو لیستی گەمارۆی نوێیەوە و لە دەستراگەیشتنیان بە بانکەکانی ئەو وڵاتە بێ بەش بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، جگە لە شەش کەسی ئێرانی کەسێکی چینیش خراوەتە ناو لیستی نوێی گەمارۆکانەوە. جێگەی باسە کە سەپاندنی ئەم گەمارۆ نوێیە بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی رژێمی ئاخوندی لە چەند رۆژی رابردوودا بووە.


کلینتۆن: دەبێت چاودێری وردی رژێمی ئاخوندی بکەین

هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند کە دەبێت چاودیچری وردی کارەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران بکەین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هیلاری کلینتۆن ئەمرۆ دووشەممە 28ی بەفرانباری 1394، وتی، ئەو گەمارۆیانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا دژ بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رژێم بە سەریدا سەپا وای لە رژێمی ئاخوندی کرد کە بێتە پای مێزی وتووێژ. ناوبراو هەروەها وتی، گەر چی لە ئێستادا رژێمی ئاخوندی پابەند بووە بە جێ بە جێ کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی بەڵام دەبێت بە وردی چاودێری بکرێت. جێگەی باسە کە ناوبراو لەو کۆتاییدا وتی، ئێمە دەبێت دڵنیا بین لەوەیکە رێکەوتنی ئەتۆمی لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە بە باشی جێ بە جێ دەکرێت و چاودێری وردی هەڵسوکەوتە نەشیاوەکانی ئەو رژێمی لە ناوچەکەدا بکەین.


کەنەدا داوای گۆڕینی ستراتیژی شەڕی داعش دەکات

وەزیری بەرگریی کەنەدا رایگەیاند، پێویستە شەڕی دژی داعش لە هێرشی ئاسمانییەوە بۆ شەڕی زەمینی بگۆڕدرێت و جەختیکردەوە، هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی کەنەدا لەچاوپێکەوتنێکی رادیۆی CBC ی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، شەڕی دژی داعش تەنها کاتێک سەرکەوتوو دەبێت، کە هێزە لۆکاڵییە مەیدانییەکان ئەو شەڕە بکەن، بەڵام پێویستە هاوکاریان بکرێت. ساجان گوتی "پێویستە هێزە عێراقییەکان لەسەر زەمینی شەڕەکە هەبن، ئەگەر ئەوە نەبێت، لەو شەڕەدا سەرکەوتن بەدەستناهێندرێت". وەزیری بەرگریی کەنەدا، کە مانگی رابردوو سەردانی هەولێری کرد، راشیگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان دژی داعش کاریگەری نەماوە، بۆیە پێویستە ستراتیژەکە بگۆڕدرێت.


8 ساڵ و 10 مانگ و 21 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران