هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

حەفتا و دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئاکامی کۆمەڵیک ئالوگۆری نێونەتەوەیی و گۆرانکاری لە ئاستی ناوچە و کۆمەلێک دابەشکاری سیاسی، تێکۆشەرانی هەمیشە زیندووی گەلەکەمان

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

تێکۆشەرانی رێگەی ئازادی!

حەفتا و دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئاکامی کۆمەڵیک ئالوگۆری نێونەتەوەیی و گۆرانکاری لە ئاستی ناوچە و کۆمەلێک دابەشکاری  سیاسی، تێکۆشەرانی هەمیشە زیندووی گەلەکەمان بە قۆستنەوەی دەرفەتی رەخساو توانیان لە شاری مەهاباد لە 2ی رێبەندانی ساڵی 1324ی کۆچی خۆری بناغەی دەسەڵات و حکومەتێکی کوردی بە هەموو جومگە و ئیدارە و بەشەکانیەوە دامەزرێنن و ئیعلامی مەوجودیەت بە کۆماری کوردستان بکەن. 

لەو رۆژە دا خەونی لە مێژنەی گەلەکەمان بۆ بونیات نانی دەسەڵاتی سیاسی بوو بەراستی و  کردەوەو نەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی وەدی هات. هەر ئەوەش بوو بە هۆکاری ئەوەی لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان روو لە شاری مەهاباد بکرێ‌ و بەشداری لەو یادە شکۆدارە کە راگەیاندنی کۆماری کوردستان بوو بکرێت. وەدی هاتنی خەونو ئەو خولیا لەمێژینەیەی  کورد  و خۆشیە بێ سنورەکانی ئەو قۆناغە نوێیە، بوونە  هۆکاری ئەوەی کە هەموو پێکهاتە و چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا بە یەکەوە باشترین نمونە لە ئەزموونی حکومەتداری لە مێژووی کورد تۆمار بکەن، ئەگەر چی تەمەنی کۆمار بەداخەوە لە 11 مانگ زیاتر نەبوو، بەڵام دەسکەوت و هەنگاوەکانی ئەو ماوەیە مایەی شانازیی و سەرفرازیی بۆ گەلەکەمان و جێگەی لێوردبوونەوەن. 

بە حەقیقەت هەموو قۆناغ و بڕگەکانی ئەزموونی کۆمار هەر لە دامەزراندن و کارکرد و تێکچوونی، ئەزموون و پەیامی گەورەیان پێ بوو . کۆماری کوردستان دەریخست کە کورد لە هەر دەرفەتێک بۆ بونیات نانی دەسەڵاتی خۆی و دەستبەرکردنی مافەکانی غافڵ نابێ و ئەگەر دەستی ئاوەڵە بێ و رێگەی خۆ بەرێوەبەری هەبێ دەتوانێ‌ باشترین شێوەی حکومەتداری پێشکەش بکات و نەک تەنیا پێوەندیی و رەفتاری لەگەڵ دەرو دراوسێ باش دەبێ و هیچ کاتیش هەڕەشە نابێ، بەڵکو پاڵپشت و یار و هاوکاری دراوسێکانی دەبێ. کۆماری کوردستان ئەو دەرسەی فێرکردین کە نابێ گەلی کورد هەرگیز  هیوایێکی زۆر لەسەر وەلاتێکی دیاریکراو و حکومەتە بێگانەکان هەڵچنێ‌ و بە تەواوی متمانەی پێبکات و لەراست لێدوان و بەڵێنی دژمن بەوریاییەوە هەڵسوکەوت بکات. لە هەموو ئەو پەیام و ئەزموونانەش گرینگتر دەرخستنی ئەو راستیەیە کە کورد بە ئیعدام و  سەرکووت نەک تەنیا هاواری مافخوازانەی کپ نابێ، بەڵکو مکۆرتر و پێداگرتر دەبێ لەسەر دەستخستنی مافەرەواکانی و خەباتی خۆی تا سەرکەوتنی یەکجاری درێژە پێدەدا. 

ئەوەی تا هەنووکەش جێگەی داخە گوێپێنەدان بە فاکتەری نێوخۆیی و ناو ماڵی کوردە کە سەرەرای ئەزموونی کۆمار و دەیان نمونەی لەم چەشنە، کورد بە گشتی و بە تایبەتی کوردانی کوردستانی ئێران نەیانتوانیوە وەک پێویست ئەزموون لە رابردوو وەرگرن و یەکریز و یەکگرتوو درێژە بە خەباتی رەوای نەتەوەییان و خەبات دژی رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی لە ئێران بدەین. 

ئێستا کە حەفتاودوو ساڵ بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورد دێپەر دەبێ، خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان درێژەی هەیە و کاروانی شەهیدانمان رێگە دەپێوێ‌ و بڕیاریشە تا گەیشتن بە دوامەنزڵگەی حەسانەوەی گەلەکەمان ئەو خەباتە درێژەی پێبدرێ‌ و ووچان نەدا. لە هەمان کاتدا لە چەند ساڵی رابردوو رەوتی رووداو پێشهاتەکان خێرایی زیاتری بە خۆوە بینیوە و مەیدان بۆ خەباتێکی بەرفراوانتر ئاوەڵاتر بووە  بەتایبەت نارەزایەتیە جەماوەریەکان لە شارەکانی ئێران بەرینتر بوون و دروشمەکانی جەماوەر دەرفەتێکی نوێی خەبات کردنن کە دەبێ سوودیان لێ وەرگیرێ بکرێنە دەرفەتی زێرین لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەرەواکانی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران. ئەوەی پێویستە وشیاری و هاوکاریی و هەست بەبەرپرسیارەتی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە کە بەخۆشیەوە لە دوایین هەنگاودا "ناوەندی حیزبەکانی کوردستانی ئێران" لەلایەن پێنج سازمان و حیزبەوە کاری بۆ دەکرێ و هەنگاوە یەکەمکانی دروست کردنی ئەو ناوەندە تەواو بووەو رێکەوتنی لەسەر کراوە کە ئەمە دەبێتە هۆی یەکریزی نێو بزوتنەوەی کوردستانی ئێران و بە گوڕتر کردنی خەبات بۆ دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەییەکان و رووخانی رژیمی ئاخوندی. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە یادی 2ی رێبەنداندا پیرۆزبایی لە سەرجەم کۆمەلانی خەڵکی کوردستان دەکات و هاوکات درود دەنێرێ بۆ پێشەوای نەمر قازی محەممەد و هاورێیانی و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی لە بونیات نان و بەردەوامی کاری کۆمار دەور و نەخشیان لە ئەستۆ بووە.  ئومێد دەکەین لە داهاتوویێکی نزیکدا بە یەکریزی و یەکگرتوویی و خەباتی گشتگیری گەلانی ئێران پایەکانی تەواویەتی ستەمی ئاخوندان برووخێ‌ و شاهیدی دامەزراندنی حکومەتێکی پارلەمانی دیموکراتێک بین. 

سازمانی  خەبات ی کوردستانی ئێران 

2ی رێبەندانی 1396

 


6 ساڵ و 9 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران