مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا رژیمی ئێرانی وەک رژیمێکی دیکتاتۆر و سەرەکی ترین رژیمی پارێزەری ترۆریسم لە جیهاندا ناساند و گووتی:ئەمرۆ من پەیام
مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا رژیمی ئێرانی وەک رژیمێکی دیکتاتۆر و سەرەکی ترین رژیمی پارێزەری ترۆریسم لە جیهاندا ناساند و گووتی:ئەمرۆ من پەیامێکی ترم پێیە، پەیامێکی باشتر لە خەڵکی ئامریکاوە بۆ خەڵکی پر لە شانازی ئێران: ئێمە دۆستی ئێوەین و ئەو رۆژە بەرێوەیە کە ئێوە لەو رژیمە دیکتاتۆرە نەجاتتان ببێ کە بەبەردەوامی خەون و خەیاڵەکانتان دەخنکێنێ.
ناوبراو گووتییشی: جیهان جارێکی دیکە شاهێدی ئەوەیە کە رژیمی حاکم لە ئێراندا تەنیا دیکتاتۆرێکە کە دەیهەوێ بە بوونی دەسەڵات بەسەر خەڵکدا، ئەوانە لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش بکات.
ئەو رژیمە ترسناکە لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کێشە دروست دەکات. تەنیا لە ساڵی رابردوودا و لە کاتێکدا کە هاوڵاتیانی هاواری یارمەتیان دەکرد بۆ پێداویستیە سەرتاییەکان، رژیم زیاتر لە 4 میلیارد دۆلاری خەرجی چالاکی تێکدەرانە لە سوریە، لوبنان و باقی وەڵاتانی ناوچەکە دەکرد.
هەروەها ناوبراو گووتیشی: رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران، کارەساتەو نەتەوە یەکگرتووەکان چیتر ئەم رێکەوتنە پڕ لە کێشەیە تەئید ناکەن. بەهەمان شێوەش کە سەرۆککۆمار روونی کردۆتەوە، ئەگەر رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران چاک نەکرێ، ئەمریکا بەزووی لەم رێکەوتنە دێتە دەرەوە. ئێمە بەهەمان شێوە پشتیوانی رژیمی ئێران لە ترۆریسم هەوڵی بێرەحمانەی بۆ سەرکوتی خەڵک، چیدیکە تەحەمول ناکەین.