نوێنەری سازمانی خەبات لە هەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەی 41 حیزب و سازمانی کوردستانی کرد کە بە مەبەستی پشتیوانی لە عەفرین بەرێوەچوو.
نوێنەری سازمانی خەبات لە هەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەی 41 حیزب و سازمانی کوردستانی کرد کە بە مەبەستی پشتیوانی لە عەفرین بەرێوەچوو.
رۆژی دووشەممە 2ی رێبەندانی 1396، بەرێز شۆرشی حاجی بەرپرسی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بەشداری لە کۆبوونەوەی 41 حیزب و سازمانی کوردستانی لە هەولێر کرد کە بە دەستپێشخەری و لە بنکەی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوە بەرینەدا هەموو لایەنەکان بە هاوبەشی هێرشی هێزەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستان و بەتایبەت شارە عەفرین مەحکوم کرد و داوایان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ئیدانەی ئەو هێرشانە بکات و فشار بخەنە سەر تورکیە کە دەست لەو هێرشکردنانە هەڵگرێ و هەروەها پشتگیری داوا و هەوڵەکانی وەلاتی فەرانسە بکرێ.
هەر بەو مەبەشتە ئەو هێز و لایەنە کوردستانیانە بریاریان دا کە رێپێوانێکی هێمانە بۆ بەردەم نەتەوە یەکگرتووکان لە هەولێر بکرێ.