مەک مستەر راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەی دۆناڵد ترامپ، گووتی: لە چاوپێکەوتنەکانی سەرۆککۆماری ئامریکادا لە کۆبونەوەیەکی ئابوری لە سوئێس، بابەتی چالاکیە تێکدەرانەکانی
مەک مستەر راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەی دۆناڵد ترامپ، گووتی: لە چاوپێکەوتنەکانی سەرۆککۆماری ئامریکادا لە کۆبونەوەیەکی ئابوری لە سوئێس، بابەتی چالاکیە تێکدەرانەکانی رژیمی ئێران، بەرنامەی موشەکی و رێکەوتنی ئەتۆمی، باس دەکرێن.
ناوبراو کە بەشداری کۆنفرانسێکی هەواڵدەری کردبوو لە کۆشکی سپی گووتی: سەرۆککۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان، لە کۆبونەوەیەی ئابوری جیهانی لە داووسی سوئێس، بابەتی هەوڵدانەکانی ئێمە بۆ رووبەروو بونەوە لەگەڵ دەست تێوەردانە تێکدەرانەکانی رژیمی ئێران کە دەبێتە هۆکاری دروست بوونی توندوتیژی لە خاوەرمیانەدا، هەروەها چالاکی موشەکی بالستیکی رژیم و کەم و کوریەکانی ناو رێکەوتننامەی ئەتۆمیش یەکێکی دیکەیە ە بابەتەکانی قسەر لەسەر کردن.
مەک مستەر هەروەها گووتیشی دۆناڵد ترامپ لە دیدارێکیدا لەگەڵ تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرای ئینگلیس، لە پێوەند بە قەیرانەکانی سوریە و کردەوەکانی رژیمی ئێران و کێشەکانی ناو رێکەوتننامەی ئەتۆمی قسەی لێدەکرێ.
جێی باسە دۆناڵد ترامپ ئەمرۆ چوارشەممە رێدەکەوێت بەرەو داووس و لەو سەفەرەیدا لەگەڵ شمارەیەک سەرۆکی وڵاتان و کەسایەتی ئابوری و نێونەتەوەی وتووێژ دەکات.