شیلان محەممەدی
روژی پێنج شەممه٠«رێکەوتی ۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ یەکەم بروسکەی راپەرینی جەماوەری وەزاڵەهاتووی ئێران لە شاری مەشهەد دەستی پێکرد. روون و ئاشکرایە کە را
شیلان محەممەدی
روژی پێنج شەممه٠«رێکەوتی ۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ یەکەم بروسکەی راپەرینی جەماوەری وەزاڵەهاتووی ئێران لە شاری مەشهەد دەستی پێکرد. روون و ئاشکرایە کە راپەرینەکانی ئەمجارە جیاوازیی نەوعی و قووڵیان لەگەڵ نارەزایەتیەکانی رابردووی جەماوەری ئێران هەبوو. راپەرینەکانی ئه مجارە کە هەڵقوڵاوی ناخی خەڵکی وەزاڵەهاتو و بێزار له دەسەڵاتی ئاخوندی بوو٠« راپەرینی سەرتاسەری و بە ئامانجی له ناوبردنی هەموو جومگە و باڵەکانی دەسەڵاتی دژه گەلی رژیمی مەلاکان بوو. راپەرینێک بوو کە کۆی سیستەمی ئاخوندانی کردە ئامانج و تێکرای چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی بوێرانەتر ئاوێتەی راپەرینەکان بوون و داوای مافە سەرەتایی و رەواکانی خۆیان دەکرد.
هەر وەک لە مێژووی 4 دەیەی حاکمیەتی ئاخوندەکان دەردەکەوێ وەڵامی ئەمجارەی دەسەڵات وەک هەموو جارێک بۆ داوا رەواکانی خەڵک، سەرکووت و بەندیخانە بوو. بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشیە سەرەڕای ، گرتن و کوشتن و لێدان و سزادانی خەڵکی راپەریو لەلایەن دەست و پێوەندەکانی رژیمەوە و هەوڵدانی بەردەوام و جۆراوجۆر بۆ کپ کردنەوەی دەنگی نارەزایەتی خەڵک و بەلارێدا بردنی خواست و ویستی گشتی، کەچی ئەو خەڵکە قارەمانە بەردەوامن لەسەر هەنگاوە پیرۆزەکانیان و مکۆرن لەسەر ویستە رەواکانیان و تا ئێستا خەوی دەسەڵاتدارانی حەق نەبیستیان تاراندوە و شەقامیان لەسەر رژیم و بەکرێگیراوانی کردووەتە دۆزەخ.
جێی باسە کە ئەم راپەرینانە جیاواز لە تایبەتمەندییەکانی باسکراو، رەهەندێکی جیهانیشی بەخۆیەوە بینی و زۆربەی وەڵاتانی جیهانی هێنایە سەرخەت ، سەرەرای ئاماژە پێکردن و گواستنەوەو راگەیاندنی ئەم راپەرینە لەلایەن زۆرێک لە تیڤی و بڵاوکراوەکانی وەک سی،ئێن، ئێن و فاکس نیوز و تەلەویزیۆنەکانی فەرانسە کە بە بەردەوامی ئەم راپەرینەیان دەگواستەوە، باسکردن و گرتنی کۆبونەوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باسکردن لەم بابەتە لەلایەن خاتوو نیکی هێلی سەفیری ئامریکاوە وروژێندراو بووە جێگەی باس و خواسی ئەندامانی رێکخراو.
سەرەرای دروست کردنی کۆسپ و تەگەرەو دژایەتی رژیم و لە یەک جەبهەدابوون لەگەڵ وڵاتانی ئەتیوپی، بۆلیوی و چین و روسیە لەگەڵ هەندێ ئەندامانی ئەو رێکخراوە بۆئەوەی کە ئەو کۆبونەوەیە شکست پێبێنێ، بەڵام کۆبونەوەکە سازکرا.
باسکردنی ئەو راپەرینە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وردبونەوەو لێکۆڵینەوە لە وردەکاری و سەرکوتی راپەریوان و هەوڵەکانی رژیم بۆ کپ کردنی راپەرین و کوشتن و برینداربوونی راپەریوان، ئەمەش خاڵێکی ئەرێنی بوو لەبەرژەوەندی گەلانی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە ئەم خاڵەش وەک یەکێکی دیکە لە کردەوە دژە مرۆڤایەتیەکانی رژیم هەژمار کرا و چۆتە سەر لاپەرەی مێژووی پراوپر لە تاوان و گەندەڵی و کوشتارو ......رژیمی ئێران.
خەڵکی ئێران لەو راستیە گەیشتوون، تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی لەسەرکار بمێنێ بێگومان هیچ ویست و مافێکی چین و توێژەکان وەدی نایەت و تەنیا رێگە رووخان و لەناوچوونی ئەو دەسەلات و هاتنە سەرکاری دەسەلاتێکی خەڵکی و دیموکراتیکە کە مافی هەمووان لە سایەی دا وەدی بێ.