رۆژی یەکشەممە 17ی 1ی 2016 خۆپیشاندانێک لە لایەن ماڵی کورد لە کەنەدا بە بەشداری کوردانی دانیشتووی شاری وانکۆوێری کەنەدا بە مەبەستی پشتیوانی لە گەلی کورد لە کوردستانی ترکیا بەرێوە چوو. بە ئامانجی مەحکووم کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی ترکیا بۆ سەر شارەکانی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیێکی بەرچاو لە هاوەلاتیانی کوردستان کوژراو و بریندار بوونە کوردانی شاری وانکووێری کەنەدا رژانە سەر شەقام و لە خۆپیشاندانێکی هێمنانە ئەو هێرشە نارەوایانەیان مەحکووم کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی گەلی کورد لە ترکیا و بوون بە بلیندگۆ و هاواری حەقخوازانەی گەلەکەمان لە وەڵاتی ترکیا.
جێگەی باسە هەیئتێکی کومیتەی کەنەدای سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک عەبدوڵلا عەبداڵی بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کومیتەی کەنەدا لەو خۆپیشاندانە دا بەشدارییان کرد.