کچێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی سارینا و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی نەبوونی سەرپەنا و سەرما گیانی دا.
کچێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی سارینا و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی نەبوونی سەرپەنا و سەرما گیانی دا.
سارینای تەمەن دوو ساڵ کە خەڵکی دێهاتی ناوە فرەی ناوچەی سەرپێڵی زەهاوەو بە هۆی بومەلەرزەکانەوە لێی قەومابوو، بەهۆی نەبوونی سەرپەناو سەرماوە، تێکڕای لەشی تووشی عفونەتێکی زۆر ببوو.
مامی سارینا وتی کە نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاو لە پێراگەیشتنی سارینا 12 سەعات دواکەوتوون. کاتێ ئەو کچە دوو ساڵە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە، دوای پێنج سەعات گیانی دا.
جێی باسە کە دوکتوری نەخۆشخانەکە گوتویەتی کە سارینا درەنگ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەو بەهۆی ئەوەی عفونەت هەموو لەشی گرتووەتەوە، کۆتایی بە ژیانی هاتووە.