مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری فاکس نیوز پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە: ئامریکا رێگە بە سپای پاسداران نادات کە جێگای داعش بگ
مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری فاکس نیوز پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە: ئامریکا رێگە بە سپای پاسداران نادات کە جێگای داعش بگرێتەوە لە سووریە و عێراق.
ناوبراو گووتی: ئێران حکومەتێکی سەرەکی پشتیوانی تروریزمە لەجیهاندا. ئەوانە تەنیا دیکتاتوری و ستەم هەناردەی دەرەوە ناکەن بەڵکوو بینیمان لە راپەڕینەکانی خەڵکی ئێران کە لەم ماوەدا سەری هەڵدا و رژیم تەنیا سوربوو لەسەر سەرکوت و شکەنجەی ئەو خەڵکە.
رژیمی ئێران بەردەوامە لە دروست کردن و رەوانەکردنی شەروکێشە بۆ دەرەوی سنوورەکانی خۆی و، هەروەها لە هەوڵی پەرەپێدانی دەستێوەردانەکانیەتی نەک بە تەنیا لە سووریە بەڵکوو لە عێراق و یەمەنیش.
ئێمە ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانێکی نوێ کە سەرۆک ترامپ لە جیهانی عەرەب دروستی کردوە کار دەکەین و ئەم دەستێوەردانەی ئێران رەد دەکەینەوە .
ناوبراو هەروەها تەئیدی کردوە کە لەدوای دەرکردنی داعش لە عێراق و سەرەتای دەرکردنیان لە سووریە، ئامریکا و هاوپەیمانانی رێگە نادەن رژیمی ئێران و سوپای پاسداران جێگایان بگرنەوە.