بەپێی هەوالی گەیشتوو، لە رۆژانی 1 هەتا 4ی رێبەندان لە چەندین شاری گەورەی ئێران یەک لەوان تاران زیاتر لە 26 شوێن و ئیدارەی حکومەتی و مەزهەبی لەلایەن لاوانی شۆرش
بەپێی هەوالی گەیشتوو، لە رۆژانی 1 هەتا 4ی رێبەندان لە چەندین شاری گەورەی ئێران یەک لەوان تاران زیاتر لە 26 شوێن و ئیدارەی حکومەتی و مەزهەبی لەلایەن لاوانی شۆرشگێڕی ئەو شارانەوە ئاگریان تێبەردراوە.
لە کاتێکدا لاوانی بەهەست و بێزار لە ستەم و رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەو کارانەیان کردووە کە دەزگا و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژیم هەموو هەوڵی خۆیان داوە بەر بە جموجوڵی شۆرشگێڕانەی جەماوەر و بەتایبەت لاوان بگرن.
ناوی ئەو شوێنانەی لەلایەن لاوانەوە سوتێندراون بریتین لە:
لقی بانکی ناوەندی لە تاران
لقی بانکی رەفاهی ساوە
لقی بانکی مەسکەنی تاران
2 عابر بانک لە تاران
نووسینگەی نوێنەری مەجلیسی رژیم لە کرمان
بەسیجی ئیدارەکان و پایەگای ئەبولفەزل ئەلعەباسی خورەم ئاوا
کۆڵەکەی برقی کە دارین و نزیکن لە ناوەند و ئیدارەکانی حکومەت
ماشینی شارەداری شیراز
بنکەی بەسیجی ناوچەی 17ی تاران
شارەداری ناوچەی 12ی تاران
حەوزەی عیلمیەی کەرەج
مزگەوتی نارمەکی تاران
بانکی سادراتی پامناری بازاری تاران
بنکەی بەسیجی مزگەوتی شباکی خورەم ئاوا
لقی بانکی سپێهی گوڵشاری تاران
لقی بانکی سادراتی حەسارەکی تاران
بانکی سادراتی شوشتەر
پۆست برقی تەورێز
لقی بانکی مەسکەنی لاهیجان
لقی بانکی سامنی شیراز
نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە لە کرماشان
گۆر و موزەی ئاخوند مودەرس
شۆرای شاری ساوە
لقی بانکی بروجێرد
شارەداری کەرەج
بانکی پارسیان شەقامی بەهایی تاران
جێی ئاماژە ئەمە تەنیا ناوی بەشێک لەو شوێنانەیە کە لەلایەن لاوانی ئێرانەوە سوتێندراوە.