وێڕای گرتنەبەری رێوشوێنی زۆر توند لەلایەن رژیمەوە، نارەزایەتیە جەماوەریەکان دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی لە شار و شارۆچکەکانی ئێران درێژەی هەیە.
وێڕای گرتنەبەری رێوشوێنی زۆر توند لەلایەن رژیمەوە، نارەزایەتیە جەماوەریەکان دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی لە شار و شارۆچکەکانی ئێران درێژەی هەیە.
رۆژی هەینی 13ی رێبەندانی 1396 لە درێژەی راپەرین و نارەزایەتی جەماوەری دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە شارەکانی کرماشان، تاران و چەندین شار و ناوچەی دیکە نارەزایەتی بەرێوەچوو و جەماوەر دژ بە سەرانی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە و بەتایبەت خامنەیی وەلی فەقیهی رژیم دروشمیان ئەوتەوە.
لە کرماشان لاوانی تێکۆشەر لە زۆربەی شوێنە گشتیەکان هێما و وێنەی تەبلیغاتی رژیم بەبۆنەی دەیەی بەناو فەجریان داگرتووەو ئاگریان تێ بەرداوە.
لەتارانیش رۆژی هەینی وێڕای ئامادەباشی و جێگیربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی رژیم لەو شارە لە سەرەتای شەوەوە خەڵک و لاوان بەتایبەت لە چوار رێیانی وەلیعەسر دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان دەوتەوە، هەروەها لە پردی کاجیش دروشمی دژ بە حکومەت دەوترا.
شایانی گوتنە وێرا٠ی ئامادەباشی و بوونی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شەقام و مەیدانی شارەکان، لە زۆر شاری دیکەی ئێران نارەزایەتیەکان بەهەمانشێوە درێژەیان هەیە و شەوانە بەرێوەدەچن.