مەلیک عەبدوڵا پاشای ئوردون لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن ئێن لەکاتی کۆبوونەوەی کۆری نێونەتەوەیی ئابووری لە داووس لەبارەی هەڵسوکەوتی تێکدەرانی رژیمی ئێران و پشتیوانی ئ
مەلیک عەبدوڵا پاشای ئوردون لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن ئێن لەکاتی کۆبوونەوەی کۆری نێونەتەوەیی ئابووری لە داووس لەبارەی هەڵسوکەوتی تێکدەرانی رژیمی ئێران و پشتیوانی ئەو رژیمە لە تاقمە چەکدارەکان و بەکارهێنانی دین لە کێشە سیاسیەکان وریایی دا.
ناوبراو هەروەها لەسەر پێویستی وریایی لە کردەوە مەترسیدارەکانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەکە و پشتیوانی ئەو رژیمە لە تاقمە چەکدارەکان لە وەڵات گەلێکی وەک سوریە عێراق و لوبنان پێداگری کردەوە.
مەلیک عەبدووڵا گوتی عەرەبستان دەورێکی چالاک و بەرگریکارانەی لە ناوچەکەدا هەیە، و سنووری سووری لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران و هەرەشەی تاقم گەلێک کە لەلایەن ئەو رژیمەوە هاوکاری دەکرێن و هەرەشەن بۆ وەڵاتانی کەنداوی فارس، کێشاوە.



