چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی بەفرانباری 1394
سازمانی خەبات

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیێکی سەقزی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

 لە درێژەی ڕەوتی دستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستیانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی،هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی" ڕەحیم عەلایی" تەمەن ٥٤ساڵە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرد.هەتا کاتیبڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ڕەحیم عەلایی ڕوون نەبووتەوە و هیچ هەواڵێک لەشوێنی راگیرانی لە بەردەستدا نیە. دەوترێ، تەنانەت کاتێک بنەماڵەکەی سەردانی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەکەن بۆ ئاگاداربوون لە سەر بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەرپرسانی قەزایی ئەو شارە دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە ئەستۆنەگرتووە. 

لێدان و سووکایەتی بە زیندانیێکی سیاسی لە زیندانی سنە

لە زیندانی سنە سووکایەتی بە زیندانیێکی سیاسی کورد کراو کەوتە بەر لێدان و ئەشکەنجەی بەرپرسانی ئەو زیندانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، غۆڵامرەزا شورمۆرادی، زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی ناوەندی سنە، لە نامەێکدا خوازیاری رەزامەندی دەربرینی بەرپرسانی زیندان بوو لەگەڵ رۆیشتنی بۆ مۆرەخەسی کە بەرپرسانی زیندانی وێڕای دراندنی نامەکەی دەستیان داوەتە ئازار و لێدانی ناوبراوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، غۆڵامرەزا شورمۆرادی رۆژی 10ی خاکەلێوەی 1389، بە تۆمەتی کوشتن، بردنی زانیاری سیاسی و تەبلیغ دژ بە نیزام دەستبەسەر کرا و دواتر بە 15 ساڵ زیندان و لە سێدارەدان سزا دراوە.


بارودۆخی جەستەیی زیندانیێکی سیاسی کورد نالەبارە

ئەفشین سوهرابزادە زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی میناب، بارودۆخی جەستەیی نالەبارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سۆهرابزادە کە بە نەخۆشی سەرەتان گیرۆدەیە لە مانگی خەزەڵوەرەوە بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزشکی گوازرابوویانەوە بۆ تاران بەڵام بە بێ هیچ دەرمان و چارەسەرێک و بە بارودۆخی نالەباری جەستەییەوە بۆ زیندانی میناب گوازرایەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم زیندانییە سیاسیە بە هۆی برینداربوونی لە کاتی شکەنجە و خوێنرێژی ناوخۆیی تەندرووستی ناجێگیرە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پێشتر کومیسیونی پزشکی زیندانەکانی پارێزگای هۆرمۆزگان بە ناردنی نامەێک بۆ بەرپرسانی قەزایی و دادستانی شاری میناب، بارودۆخی ئەم زیندانییەیان قەیراناوی راگەیاندبوو، بەڵام دەزگای قەزایی پارێزگای سنە لەو کاتەدا لەگەڵ مۆرەخەسی دەرمانی ناوبراوو رەزامەندی دەرنەبریبوو. جێگەی باسە کە سۆهرابزادی خەڵکی کرماشانە و لە جۆزەردانی 1389 لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگای سنەوە بە تۆمەتی مۆحاربە بە 25 ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی میناب سزا درا.

ئادام روبین: رژێمی ئاخوندی پشتیوانی تیرۆریزمە

ئادام ژوبین، جێگری وەزیری خەزینەداری ئەمریکا رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزمە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا وتی، رژێمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزمە و هۆکاری بشێوی و ئاژاوەیە لە ناوچەکە و پێشێلکاری سەرکی مافی مرۆڤە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو وێرای پشتیوانی لە گەمارۆی مووشەکی رژێمی ئاخوندی وتی، دەوڵەتی ئەمریکا پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو کە، وتووێژی ئەتۆمی لابردنی گەکارۆکان لەمەر تیرۆریسم، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئاخوندی ناگرێتەوە.


عەرەبستان: رژێمی ئاخوندی سەرچاوەی بشێوی ناوچەکەیە

رۆژی سێشەممە 29ی بەفرانباری 1394، عەرەبستانی سعوودی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەێک رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێران، بشێوی لە ناوچەکەدا پەرە پێدەدات و ئامانجی ئاژاوە نانەوە لە ناوچەکەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە بەیاننامەکەی عەرەبستاندا هاتووە کە، لە کاتی سەرکەوتنی شۆرشی گەڵانی ئێران و هاتنە سەر کاری رژێمی ئاخوندی لە ساڵی 1357وە، رژێمی ئاخوندی هەموو یاسا و رێکەوتنە نێونەتەوەییەکانی لە ناوچەکەدا شکاندووە و لە بەر چاوی نەگرتوون. لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، رژێمی ئاخوندی بە دانانی ناوەندێکی ئەمن لە وڵاتەکەی خۆیدا بۆ تیرۆریستان و دامەزراندنی گرووپی تیرۆریستی لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا دەستی داوەتە کردەوەی تیرۆریستی و تیرۆری نەیارانی خۆی لەو وڵاتانەدا و هەروەها هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان یەکێکیتر لە کارەکانی ئەو رژێمەیە.

کۆڕبه‌‌‌ندی‌ داڤۆس دەستی بە کارەکانی کرد

کێشه‌‌‌ی‌ کۆچ - په‌‌‌لاماره‌‌‌ تیرۆرستییه‌‌‌کان - پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ی‌ گه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌و ڵاتی‌ چین و گۆڕانکاری‌ له‌‌‌که‌‌‌شوهه‌‌‌وادا، گرنگترین ئه‌‌‌و دۆسێیانه‌‌‌ن که‌‌‌باڵ به‌‌‌سه‌‌‌ر دانیشتنه‌‌‌کانی‌ کۆڕبه‌‌‌ندی‌ -داڤۆس-دا ده‌‌‌کێشن که‌‌‌وابڕیاره‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ 30ی بەفرانباری 1394، کاره‌‌‌کانی‌ ده‌‌‌ستپێ بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،وه‌‌‌ک سه‌‌‌ڵانی‌ رابردوو شاری‌ داڤۆس- که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئاوی‌ رووباری‌ لاندوێسه‌‌‌ر له‌‌‌که‌‌‌رتی‌ براتیڤۆ له‌‌‌کانتۆنی‌ گرۆباندن له‌‌‌ سویسرا، میوانداری‌ له‌‌‌ 2 هه‌‌‌زارو 500 له‌‌‌سه‌‌‌رانی‌ وڵاتان و به‌‌‌رپرسانی‌ کۆمپانیا زه‌‌‌به‌‌‌لاحه‌‌‌کان و رێکخراوی‌ ناحکومییه‌‌‌کان و هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندان ده‌‌‌کات، به‌‌‌ووته‌‌‌ی‌ کلاوس شواب-ی‌ شاره‌‌‌زا له‌‌‌بواری‌ ئابووری‌ و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری‌ کۆڕبه‌‌‌ندی‌ ئابووری‌ جیهانیش، ئامانج له‌‌‌و کۆڕبه‌‌‌نده‌‌‌ گفتوگۆو شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ دۆسێکان و ئه‌‌‌نجامدانی‌ گرێبه‌‌‌سته‌‌‌ یاخود به‌‌‌ره‌‌‌و پێشبردنێکی‌ دپلۆماتی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر دۆسێ هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراوه‌‌‌کان و راگۆڕینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌باره‌‌‌ی‌ " بارودۆخی‌ جیهان".

ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی گەمارۆکانى سەر ئێران

دوا بەدوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر رژێمی ئاخوندی ئێران، ئیسرائیل هۆشداری دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە تاران دەستکراوەتر دەبێت لە هەڕەشەکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت رژێمی ئاخوندی ئێران بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات".   بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وێڕای رێککەوتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنچ کۆ یەک، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی سێنتەرفیوژەکان، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و پشتڕاستکردنەوە لەلایەن ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، بەڵام تەلئەبیب بە گومانەوە دەڕوانێتە رێککەوتنەکە. لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تاران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نابێت. ناتانیاهۆ راشیگەیاند، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی رژێمی ئاخوندی و هەر پێشلکاریێک لە رێککەوتنی دۆسیەی ئەتۆمی رووبدات "ئێمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی-بە تایبەتی وڵاتانی پەیوەندیدار- ئاگادار دەکەینەوە".


8 ساڵ و 10 مانگ و 20 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران