سەرۆکی ناوەندی بەرێوەبەری نەخۆشیە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی رژیم رایگەیاند کە ئانفڵانزا لە 10 پارێزگا بڵاو بووەتەوەو داوای لە کەسانی پرمەترسی کرد دەرزی
سەرۆکی ناوەندی بەرێوەبەری نەخۆشیە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی رژیم رایگەیاند کە ئانفڵانزا لە 10 پارێزگا بڵاو بووەتەوەو داوای لە کەسانی پرمەترسی کرد دەرزی ئەو نەخۆشیە لە خۆیان بدەن.
بە وتەی محەمەد مەهدی گویا کەسانی سەرووی 65 ساڵ، ژنانی دووگیان و نەخۆشانی دڵ و سیپەلاک لە نەخۆشانی پر مەترسی دادەنرێن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی رژیم تەئکیدی کردەوە کە سێ جۆر ئانفڵانزا لە پارێزگاکانی کرمان، قەزوین، چوارمەحاڵ و بەختیار، تاران، ئیسفەهان، خوراسانی رەزەوی، ئیلام، یەزد، هەمەدان و ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی وەک ئەو پارێزگایانەی کە زۆرترین نەخۆشی تیایاندا بڵاو بووەتەوە.