بەپێی وتەی دیپلوماتەکان، رۆژی دووشەممە 9ی رێبەندانی 1396 ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە واشنگتۆن پشکنین بۆ ئەو موشەکەی رژیم ئێڕان دەکەن لەلایەن حوسیەکانەوە دژ بە عەرەبستان بە کار هێندرا. بەپێی راپۆڕتی ئەلعەرەبیە ئەو دیپلوماتانە وتویانە لە کاتێکدا دەوڵەتی ئەمریکا داواکاری فشاری نێونەتەوەیی دژ بە رژیمی ئێرانە، چاوەڕوان دەکرێ، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆشکی سپی چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ دۆناڵدترامپ هەبێت.
نیکی هەیلی نوینەری ئامریکا مانگی رابڕدوو لە ئەنجومەنی ئاسایش، لە کۆبوونەوەی میدیایی پاشماوەی موشەکی بالستیکی بە بەڵگەی سەلمێنەر خستەروو کە وادیارە موشەکی بالستیکی هاوێژراو لە لایەن چەکداران حوسی بۆ عەرەبستانی سەعودی لە مانگی نوامبر دروستکراوی رژیمی ئێرانە.