دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئمریکا لە وتاری خۆی لە کۆری جیهانی ئابووری لە داووسی سوئیس، لەسەر بەرەورووبوونەوەی تیرۆریزمی رژیمی ئاخوندی و رێگری لە هەموو رێگەکانی رژیم بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکەیی پێداگری کردەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە هەروەها بانگی دۆستان و هاوبەشەکانمان بۆ بەرەورووبوونەوەی رژیمی ئێران لە پشتیوانی لە تیرۆریزم و داخستنی تێکرای رێگەکان بۆ بەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی، دەکەین.
لە هەمانکاتدا کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئیشارە بە چاوپێکەوتنی نێوان سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئینگلیس دەکات و رایدەگەیەنێ: (هەردوولا) لەبارەی گرینگی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ هەلسوکەوتی رژیمی ئێران لە سەرناسەری خۆرهەلاتی ناوەراست و کەموکوری بنەرەتی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران وتووێژیان کردووە.