کچێکی 16 ساڵەی خەڵکی شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کچێکی 16 ساڵەی خەڵکی شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵ، شەوی سێ شەممە 3ی بەفرانباری 1396، کچێکی ١٦ ساڵە بەناوی ماریا شەریفی خەڵکی ئاوایی رەشیئاوای شاری دیواندەرە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا ئێستا هۆی ئەو هەنگاوەی ماریای 16 ساڵە دیار نیە.
بەپێێ راپۆرتەکان خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان لە زیادبووندایەو ناوەندە پێوەندیدارەکان رێ"ەیان بە توێژینەوەی ورد لەو بارەوە نەداوە. بەڵام ئەوەی شارەزایانی کۆمەڵایەتی باسی دەکەن هۆی پەرەسەندنی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران و بەتایبەت لە نێو تووێژی لاوان و مێرمنداڵان بۆ بێکاری، هەژاری و کێشەی ئابووری دەگەرێتەوە.