هەردوو زیندانی سیاسی سوهەیل عەرەبی و ئارەش سادقی، دەسیان داوەتە مانگرتن، سوهەیل عەرەبی لە رۆژی 4ی رێبەندانەوە لە زیندانی ئەوین، و شارەش سادقی لە رۆژی 5ی رێبەند
هەردوو زیندانی سیاسی سوهەیل عەرەبی و ئارەش سادقی، دەسیان داوەتە مانگرتن، سوهەیل عەرەبی لە رۆژی 4ی رێبەندانەوە لە زیندانی ئەوین، و شارەش سادقی لە رۆژی 5ی رێبەندان لە زیندانی گەوهەردەشت.
جێی باسە ئەم دوو زیندانیە لە دژ کردەوەدا لە بەرانبەر راگواستنی ئاتینا دائمی و گوڵروخ ئیرایی بە لێدان بۆ زیندانی قەرچەک و حوکمی ئێعدامی رامین حوسەین پەناهی دەستیان داوەتە مانگرتن.
ناوبراوان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە تا گەراندنەوەی ئاتینا و گوڵروخ بۆ بەندی خۆیان لە زینداندا، درێژە بە مانگرتنەکەیان ئەدەن.
باس لەوە دەکرێت کە سوهەیل عەرەبی لە چوارەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا نزیکەی چوار کیلۆ لە کێشی دابەزیوە.