دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئامریکا ئەمرۆ دوشەممە 9ی رێبەندانی 1396، بۆ پێکهێنانی ناوەندێکی نێونەتەوەی دژی رژیمی ئاخوندی، لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوپێکەوتن دەکات.
هەواڵدەری واشینگتن ئەگزمینر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم چاوپێکەوتنە بۆ چارەسر کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێرانە.
هاوکات هەوڵی دیکەی ئامریکا بۆ نەهێشتنی کەم و کوریەکانی بەرجام لە ئارادایە، یەکیان لە کۆنگرەی ئامریکاو یەکیشیان لەچوارچێوەی وتووێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئامریکا.
ئەو هەواڵدەریە ئاماژەی بەوەش کردووە کە: ئەم دیدارە لەلایەن نیکی هێلی، نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ روون کردنەوەی دەوروونەقشی رژیمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوین رێک خراوە.
بەپێی ئەم راگەیەندراوە قەرار وایە کە نیکی هێلی دیپلۆماتکارەکانی شۆرای ئەمنیەت ئاگادار بکاتەوە لە پاشماوەی ئەو موشەکە بالستیکیەی کە لە یەمەنەوە ئاراستەی سعودیە کرا، و هەروەها بیانباتە نێو نمایشگایەک کە ئاسەوارەکانی شەری سوریای تێدا نمایش کراوە.
دۆناڵد ترامپ گوتویەتی کە ئەگەر کۆنگرەی ئامریکا و هاوپەیمانە ئوروپای و ئامریکاییەکان نەتوانن بەرنامەیەک دانێن بۆ مەحدود کردنی هەڵسوکەوتەکانی رژیمی ئێران، ئەوا واشینگتن لە رێکەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام دێتە دەرەوە.