هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی شاری شنۆیان دەستبەسەر کردووە کە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوولاتیە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی چەند رۆژی رابردوو
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی شاری شنۆیان دەستبەسەر کردووە کە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوولاتیە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی چەند رۆژی رابردوو گەیشتووەتە نزیک 20 کەس.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە 7ی رێبەندانی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”تاچیناوێ“ی بەناوی شەفیع فەقێ زادەی بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو هێزانەی رژیم لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیک بە 20 کەسی دیکەیان دەستبەسەر و راپێچی گرتووخانە کردووە.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ژمارەیەک لەو دەستبەسەر کراوانەی شاری شنۆی بەم جۆرە بڵاو کردووەتەوە:
١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ
٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ
٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت
٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ
٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت
٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت
٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی رەش گوند
٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی رەش گوند
٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەزریوە
١٠ ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەزریوە
١١ـ عومەر نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٢ـ کەماڵ نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٣ـ جەماڵ نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٤ـ عوسمان نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٥ـ ئەبووبەکر نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٦ـ شەفیع فەقی زادە خەڵکی گوندی تاچیناوێ
هەر ئەو سەرچاوەیە ئیشارە بەوە دەکات کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.