لە درێژەی مەحکوم کردنی هێرشی سوپای تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە کوردستانی سوریە، کوردانی شاری وانکۆوێری کانەدا بۆ پشتیوانی لە شاری عەفرین رێپێوانێکیان بەرێوەبر
لە درێژەی مەحکوم کردنی هێرشی سوپای تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە کوردستانی سوریە، کوردانی شاری وانکۆوێری کانەدا بۆ پشتیوانی لە شاری عەفرین رێپێوانێکیان بەرێوەبرد.
رۆژی شەممە 7ی رێبەندانی 1396، ئەندامان و لایەنگرانی کۆمیتەی کانەدای سازمانی خەبات لە وانکۆوێر بەشداریان لەو رێپێوانەدا کرد و هێرشی سوپای تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین و کوشتنی خەڵکی مەدەنی ئەو شارەیان مەحکوم کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆراگری ئەو شارە راگەیاند.