لە شارەکانی ئێران کۆبوونەوەو نارەزایەتی چین و توێژەکانی خەڵک دژ بە بەرنامە و سیاسەتەکانی رژیم بەردەوامە.
لە شارەکانی ئێران کۆبوونەوەو نارەزایەتی چین و توێژەکانی خەڵک دژ بە بەرنامە و سیاسەتەکانی رژیم بەردەوامە.
رۆژی سێ شەممە 10ی رێبەندان لە شارەکانی رەشت، تاران، یەزد، بروجەرد و بەندەر بەناو ئیمام، کۆبونەوەی نارەزایەتی و مانگرتنی چین وتوێژەکانی خەڵک بەرێوەچوو.
لە رەشت ماڵخوراوانی کاسپیەن بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر خواردنی ماڵ و موڵکیان لە بەردەم لقی گولسار گردبونەوەو دروشمیان دەدا: دەستەکانی لە پشت پەردەوە چی لە پوڵی ئێمە کردووە، تابلۆی رێگەپێنەدراو ئەستەمە ئەستەمە. جێی باسە لە تاران بە دەیان کەس لە کرێکارانی پەیمانکاری کۆمپانیای میللی حەفاری ئێران لە نارەزایەتی لە بەرانبەر هەڵاواردن و نەدانی مافەکانیان گردبوونەوە.
لە یەزدیش کرێکارانی کۆمپانیای تراوەرس لە وەڵامی بانگەوازی پێشو بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر نەدانی 5 مانگ کرێی دواکەوتوو، لە بەردەم بینای رێگای ئاسن، گردبوونەوە.
لە بروجەردیش کرێکارانی شارەداری ماوەی چوار رۆژە بە بەردەوامی بۆ وەرگرتنی داواکاریە دواکەوتووەکانیان، مانیانگرتوو و دەستیان لە کارەکانیان کێشایەوە.
هەروەها لە بەندەر بەناو ئیمام، کرێکارەکانی پەیمانکاری پترۆشیمی فەجریش بەهەمان شێوەی رۆژانی رابردوو لە نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر یەکسان کردنی داواکاریەکان لە ئامادەبوونی لە هۆڵی خواردن و لە خواردنی نانی نیوەرۆ خۆیان بوارد.