و:سروە محەممەدی
لەدوای بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشانەوە تا ئێستا رۆژانەو بە بەردەوامی هەواڵی مردنی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە بۆتە بابەت و هەواڵی بەشێک لە میدیاو راگەیەندنەکان، هەواڵی ئەو کەسانەی کە جارێک بونە قوربانی کارەساتێکی مرۆیی و ماڵ و حاڵ و کەس و کارو سەرپەناکانیان لەدەست داوەو تەنانەت سەرپەنایەکیان نیە بۆ ئەوەی لە سەرمای ژێر سفرو دوچار بوون بە نەخۆشی بیانپارێزێ. ئەمە ئەوەیە کە سارینای تەمەن 2 ساڵە بەهۆی سەرماوە تەواوی بەدەنی توشی عفونەت دەبێت و بەهۆی لەرز و تاوە توشی تەشەنوج دەبێ، و 12 سەعات لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێ بەڵام لەو ماوەیەدا هیچ کارێکی بۆ ناکرێ و لە کۆتایدا رەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان دەکرێ بەڵام دوای 5 سەعات گیان دەدات.
هەواڵدەری حکومەتی تەسنیم 6ی رێبەندان لە راپۆرتێکی هاوشێوەدا باسی لە مەرگی منداڵێکی 4 مانگە بە ناوی محەممەد لە دێهاتی کوئیک سیفوری کرماشان کرد کە ئەویش بەهۆی سەرماو عفونەتی سییەکانیەوە گیانی داوە، و خانەوادەی ئەویش بەهەمان شێوە لەناو چادردا دەژیان.
هەواڵدەریەکی دیکەی حکومەتیی بەناوی "رکنا" رۆژی 6ی بەفرانباری 1396 هەواڵی گیان لەدەست دانی چوار نەفەر لەو لێقەوماوانەی بەهۆی سەرماوە پشتراست کردۆتەوە.
ئەو هەواڵدەریە لە زاری شەهاب نادری نوێنەری مەجلیسی رژیم لە پاوەوە هەواڵی داوە کە: تا ئێستا چوار کەس بەهۆی سەرماوە مردوون و لانی کەم 20 کەس لە بومەلەرزە لێدراوەکان بەهۆی بێ هیواییان لە بەرانبەر قەیرانەکان و کێشەو گرفتەکانیان لە دوای بومەلەرزەکە خۆیان کوشتووە.
ناوبراو هەروەها گوتوشیەتی 30 منداڵی تازە لەدایک بووش بەهۆی خراپی بارودۆخی ناوچەکە لەسەرە مەرگدان.
لە هەواڵێکی دیکەدا هەر لەناوچەی سەرپێڵی زەهاو رۆژی 5ی رێبەندانی 1369، راگەیەندراوە کە: کچێکی گەنجی 17 ساڵە بەناوی نوشین محەممەدی کە لەگەل خێزانەکەی لە دەوروبەری سەرپولی زەهاو لەناو چادردا دەژیا، گیانی داوە.
لە کاتێکدا کە ئاماری مردن بە هۆی سەرماو نەبوونی پێداویستی دەرمانی لە پارێزگای بومەلەرزەلێدراوی کرماشان رۆژ بە رۆژ بەرەو سەر دەچێ، رۆژی چوارشەممە 4ی رێبەندانی 1396 پارێزگای کرماشان بە هەواڵدەری حکومەتی مێهری گووت: هیچ حاڵەتێکی کۆچ کردن بەهۆی سەرماوە لەناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان تۆمار نەکراوەو نیە.
هەروەها هێندێک هەواڵدەری لە فەزای مەجازیدا باس لە گیان لەدەستدانی 11 کەس دەکەن بەهۆی سەرماوە لەو ناوچانەدا.
تا ئێستاش لەگەڵ تێپەربوونی سێ مانگ بەسەر کارەساتی بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، بارودۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپە و بە هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگای کرماشان لە بونی سەرپەنایەکی پێویست بێبەشن.
تەنانەت ئەو چادرو کانکسانەش کە بۆیان لەبەرچاو گیراوە ناتوانێ گیانیان لە بەرانبەر سەرما و باراندا بپارێزێ.
راپۆرتگەلێکی جیاواز باس لەوە دەکەن کە ئەو کانکسانەی کە سوپا دروستیان دەکات بەرگە ناگرن، پێشتر عەباس ئاخوندی وەزیری رێگەوبان و شارسازی کابینەکەی ئاخوند حەسەن رۆحانی، لەبارەی دروست کردنی سەرپەنا بۆ بومەلەرزە لێدراوەکان لەلایەن وڵاتەوە، لەبەری دەرچوو وە لەو بارەوە گووتی: ئێمە ناتوانین سەرپەرەستی بومە لەرزە لێدراوان لە دروستکردن و سەرلەنوێ جیشتەجێ بوونی کاتی لەئەستۆ بگرین، هەروەها زیادی کرد کە: لەرێگەی بنیاد مەسکەنەوە 3 میلیۆن تمەن بۆ نیشتەجێ کردنی و 5 میلیۆن تمەن بۆ دروستکردنەوەی هەمیشەی لە دێهاتەکاندا لەبەرچاو گیراوە.
بارودۆخی تەندروستی لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکاندا زۆر خراپەو لەدوای تێپەربوونی ئەو ماوە زۆرە تا ئێستاش زۆرێک لە خەڵکی ئەو ناوچەیە حەمام و سرویسی تەندروستیان نیە.
جێی باسە لەدوای تێپەربوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر ئەو کارەساتە دا، تا ئێستاش پێراگەیشتن بە کێشەی ئەو خەڵکەدا نەکراوەو بە تایبەت لە بواری نیشتەجێبوون، لە کاتێکدا کە سەرانی رژیم بە بەردەوامی ئیدیعای ئەوە دەکەن کە چاویان لەو خەڵکەیەو پێیان رادەگەن.
لە پێوەند بەو ناعەداڵەتیانەی کە لەلایەن سەرانی رژیمەوە لە بەرانبەر ئەو خەڵکەدا دەکرێ، هاوڵاتیەک گووتی: دەتوانین لەگەڵ بومەلەرزە بسازێین، بەڵام لەگەڵ ئەو بێ عەداڵەتیانە، ئەو سیاسیە پیسانە ناتوانین بسازێین.
نە سازان لەگەڵ سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی رژیمی ئێران و نا عەداڵەتیەکانی نێو ئەم نیزامە فاسید و جینایەتکارە، نەک تەنیا قسەی ئەو هاوڵاتیە بومەلەرزە لێدراوە نیە، بەڵکو قسەی خەڵکی راپەریویشە کە لە راپەرینەکانی ئێراندا خرۆشان و خوازیاری روخانی ئەم نیزامە فاسید و دژە مرۆڤانەیە بوون.
بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی ئەم خەڵکە لێقەوماوە لە ژێر چادرەکاندا لەگەڵ نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان، دڵی هەر مرۆڤێک وە لەرزە دێنێ.