هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە شارەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەربڵاو خەریکی جێبەجێ کردنی پیلانی نوێی فریودانی لاوان و ئامادە کردنیان بۆ کاری مەترسیدار و بە
هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە شارەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەربڵاو خەریکی جێبەجێ کردنی پیلانی نوێی فریودانی لاوان و ئامادە کردنیان بۆ کاری مەترسیدار و بەرێ کردنیان بۆ دەرەوەی سنوورەکانن.
بە پێی زانیاریەکان، لەژێر رێنمایی و فەرمانی سپای قودسی سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی لە شارەکانی سەردەشت، بانە، پیرانشار، مەریوان، ئیلام و کرماشان ناوەند و بنکەی جۆراوجۆر کراوەتەوە کە تیایاندا کاری پەروەردە کردن و ڕاهێنانی نیزامی و سیخوڕی، بۆ کەسانی فریودراو و مۆرەکانی رژیم بەرێوەدەچێ.
لەم بەرنامە نوێیەدا هێزەکانی رژیم هەوڵ دەدەن بەشداربووان لەسەر کاری تەقینەوە، تیرۆر و سیخوڕی، پەروەردە بکەن.
ئەم هەنگاوەی رژیم هاوکاتە لەگەڵ فشاری زیاتر بۆ سەر خانەوادەی چالاکانی سیاسی و ئەندامانی ئاشکرای هێزە سیاسیەکان و ئەو کەسانەی ماوەیەک پێشمەرگە و ئەندامی لایەنە سیاسیەکان بوون و گەراونەتەوە بۆ ئێران، لەوبارەوە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی رژیم فشار دەخەنە سەر ئەو جۆرە کەسانە کە دەبێ کاریان بۆ بکەن و هاوکاریان بن لە کۆکردنەوەی زانیاری و ئاشکرا کردنی ئەوانەی بەشداری لە کاری سیاسی و مەدەنی دا دەکەن.