شارەکانی تەورێز، کەرەج، مەلایەر، یاسوج، شووش، دورود و ساوە شاهیدی بەرێوەچوونی نارەزایەتی چین و تووێژەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ئاخوندان بوو.
شارەکانی تەورێز، کەرەج، مەلایەر، یاسوج، شووش، دورود و ساوە شاهیدی بەرێوەچوونی نارەزایەتی چین و تووێژەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ئاخوندان بوو.
رۆژی چوارشەممە 11ی رێبەندانی 1396، کرێکارانی ماشین سازی لە نارەزایەتی بە دۆخی کارخانەکە لەوانە نەدانی حەقدەست لە کاتی خۆی و دارمانی کارخانەکە، مانگیان گرت.
لە کەرەجیش موهەندیسەکانی شارەداری لە نارەزایەتی بە نەدانی پێویستیەکانیان بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی ئاوەدانی کە بۆ شارەداریان ئەنجام داوە، لە بەرامبەر شۆرای ئەو شارە گربوونەوە.
لە مەلایەر کریکارانی کارخانەی کیانکر لە هەژدەیەمین رۆژی مانگرتنیان دا لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەستی شەش مانگی کارکردن و جەژنانەی 3 ساڵ لە بەرامبەر فەرمانداری رژیم لەو شارە کۆبوونەوە.
لە یاسوج ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداری ئەو شارە لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەست و پشتگوێ خستنی خواستەکانیان لەبەردەم بەناو شۆرای شار کۆبوونەوە.
لە شووش کرێکارانی شیرکەتی نەیشەکەری هەفت تەپە لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەسەکانیان سەرلەبەیانی ئەورۆ لە شوێنی کارخانەکە دەستیان دایە مانگرتن و دەرگای هاتووچۆکانیان داخست.
لە شاری دورود کرێکارەکانی شیرکەتی تراورس راەێهن چوونە 11هەمین رۆژی مانگرتنەکەیان. ئوان لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەستی 3 مانگی کارەکانیان و 4 مانگی حەقی بیمە مانگیان گرتووە.
هەروەها لە شاری ساوە کرێکارانی کارخانەی مەقەررە سازی کە لە شارۆچکەی پیشەسازی کاوە هەڵکەوتووە ساڵێکە حەقدەستیان نەدراوەتێ و کرێکارەکان لەوە زۆر نارازین. نەدانی حەقدەست، ژیانی کرێکارەکانی تووشی کێشەی زۆر کردووە.