دۆناڵد ترامپ لە وتاری ساڵانەی خۆی لە کۆنگرە وتی: کاتێک خەڵکی ئێران دژ بە تاوانی دیکتاتۆری گەندەڵی خۆیان راپەرین بێ دەنگ نەبووم. ئەمریکا لە پاڵ خەڵکی ئێران لە خەباتی قارەمانانە بۆ ئازادی دەوەستێت.
ناوبراو لە درێژە وتی: من داوا لە کۆنگرە دەکەم پێداچوونەوە بە کەموکوری لە رێکەوتنی مەترسیداری ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران، بکات.
دۆناڵد ترامپ کە لە بارەی کارنامەی یەک ساڵەی سەرۆکایەتی و بەرنامەی ساڵی 2018ی دەوڵەتەکەی قسەی دەکرد وتی: لە سەرانسەری جیهان ئێمە لەگەڵ رژیمی یاخی، گروپی تیرۆریستی و رەقیب گەلێکی وەکوو چین و روسیە بەرەورووین کە قازانجی ئێمە، ئابووریمان و نرخەکانمان دەکەنە ئامانج.
ناوبراو داوای لە کۆنگرە کرد کە بەشێوەیەکی جیددی پشتیوانی لە هێزی دیفاعی ئامریکا بکا و بوجەی سەربازی ئەو وەلاتە بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ بەربەستەکان زیاد بکات.