لە کوێستانە سنووریەکانی شاری ورمێ دوو کۆڵبەر بە هۆی رنووەوە گیانیان لەدەست دا.
لە کوێستانە سنووریەکانی شاری ورمێ دوو کۆڵبەر بە هۆی رنووەوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە 7ی رێبەندانی 1396، لە کوێستانی مارمیشوی ناوچەی تەرگەوەری ورمێ دوو کۆڵبەری کورد بەناوەکانی جەدیح و سەبری وەلی نژاد بەهۆی رونوو گیانیان لە دەست داوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە رۆژی چوارشەممە دۆزراوەتەوە.
لە دوای 4 رۆژ لە روودانی ئەم رووداوە ناوەندە پێوەندیدارەکانی رژیم هیچ هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان نەداوە.