چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆز بێت 2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

پیرۆز بێت 2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان
سازمانی خەبات

 2ی رێبەندان 1394 کۆچی خۆری یادی 70 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانە. 2ی رێبەندان رۆژێکی زێڕین وپرشنگدارە لە مێژووی خەبات وخۆراگری خەڵکی کوردستان و رۆژی دامەزرانی کۆمارێکە کە کورد ساڵهای ساڵ بوو خەباتی بۆ دەکرد وخوێنی بۆ دەبەخشی. بەم بۆنەوە ئەم رۆژە هەرگیز لە بیر نەکراوە لە خەڵکی تینووی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەین. پیرۆزبایی بە هەموو ئەو گیان باز و شۆرشگێرانەش دەڵەین کەکاریان بۆ دامەزرانی کۆمار کرد و ئێستا لە پێناو رزگاریی و هێنانەوەی وەرزێکی پرشنگداری تر لە تێکۆشان دان.

 کۆماری کوردستان کە لە هەل ومەرجێکی دژواردا دامەزرا و بە داخەوە توانی 11 مانگ درێژە بە حاکمیەتی بدات و هەرچەند تەمەنی کورت بوو بەلام دەسکەوتێکی مەزنی گەلەکەمانە و بێگومان جێگەی شانازی خەڵکی کوردستانە. شانازیەکانی کۆمار گەلێک زۆرن و دەسەڵاتی چەند مانگەی کۆمار لە مەهاباد دەسکەوتی باشی بۆ کورد خستەوە و بەو جۆر و شێوە بەرێوەبەرییە دیموکراتیکە، بوو بە رێگەیێک بۆ نەتەوەکانی دەوروبەر. لە کۆمار دیموکراسی و بە دامەزراوە کردنی دەسەڵات لە کوردستان ئەزموون کرا و مافی مرۆڤ وەک کۆڵەکەیێک چاو لێکرا. ژنان کە ساڵهای ساڵ بوو مافەکانیان پێشێل دەکرا، بەشداری  دەسەڵاتی بەرێوەبەری بوون وچالاکانە تێکۆشانیان دەستدایە بۆ دابین بوونی مافەکانیان و هێز و توانای خۆیان نیشاندا و بە دامەزراندنی ناوەند و رێکخراو، هاوشانی پیاوان لە کۆمار بەشدار بوون. پرسیان پێدەکرا و رێگەی سەختیان بۆ خۆش کرا. چینەکانی دیکەی کۆمەڵگاش بۆ سەقامگیری کۆمار و بۆ ئەستاندنی ماف و بەو بەستێنە لە بارەی کە بۆ کاری رێکخراوەیی هاتبووە ئارا، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە دەروەکانی ئازادیان بە ڕوودا داخرابوو، هێزی خۆیان دەرخست وماف وئازادیەکانیان ئەزموون دەکرد. لە ماوەیێکی کەمدا پەرەدرا بە فەرهەنگی رۆشنبیری و کار بۆ ئەوە دەکرا کە کۆتایی بە سیستمی داگیرکاری و هاوکات خێڵایەتی وعەشایەری بێت. زانایان و رۆشنبیرانی کورد هێزی زانستی خۆیان دەرخست وبە دەوڵەمەند کردنی باری خوێندن و بڕەودان بە ژیاری شارستانی،تا ئیستاش وەک توێشوون، بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەو ماف خوازانەی خەڵکی کوردستان. قازی محمد سەرکۆمار کە نموونەی کوردایەتی ونیشتمان پەروەری بوو،بە ووتار و کردەوە بووە رەمز و پێشەنگی نیشتمان پەروەری . بەماڵ وگیان بەشداری کرد و بە نیشان دانی سیمای کۆمار وەک دەسکەوتێکی نەتەوەیی هەوڵی دا ئەم بیرو هزرە لە نێو جەماوەرەکەیدا بڵاو بکاتەوە و پەرەپێبدات کە کۆماری کوردستان دەسکەوت و بەرهەمی خەباتی تێکرای خەڵکی کوردستانە و پێی خۆش نەبوو ناوی حیزبێک یان رێکخراویێک بە کۆمارەوە بێت. خۆی بە مڵکی گەلی کوردستان دەزانی. 

لە کۆماری کوردستان هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەر بەشدار کرا و ئەوەی باوەری بە کوردایەتی هەبووبێت و قۆرسایی سیاسی یان نیزامی بووبێت کراوەتە کۆڵەکەیێک بۆ ئەو ئەزموونە. نیشتمان پەروەران لە هەموو لایێکەوە ڕوویان تێکردو زاناو خوێندەواران بە بێ‌ خواستی پاداش کاریان تێدا کرد. یەکێک لەو کەسانەی کە زۆر دڵی بە کۆماری کوردستان خۆش بوو، مامۆستا سەید جەلالی حسینی دامەزرێنەر و کەسایەتی شۆرشگێری کوردستان بوو.

 مامۆستای نیشتمان پەروەر وموبارزی کوردستان کە لە هەڕەتی تەمەنی لاویەتیدا بوو،بە شێعرو پەخشان بەشداری لە دامەزرانی کۆماری کوردستان کرد و وەک مرۆڤێکی نیشتمان پەروەر کە لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورستانەوە تاوی دابووە خەبات بۆ ئازادی کوردستان،بە بەشداری کردن لە شۆڕشی کوردستان وەک دڵسۆزێک بۆ کۆمار کاری کرد وئەو دەسکەوتەی بە دەسکەوتی نەتەوەکەمان دەزانی.

 ئێستا کە 70ساڵ بەسەر یەکەم رۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا تێ‌ ئەپەرێت،یاد وناوی کۆمار هەروا بە زیندویی ماوەتەوە و سەرچاوەییکی مەعنەویی و مێژوویی جێگەی شانازیە بۆ باقی پارچەکانی کوردستانیش. ئەگەرچی کورد لە کوردستانی ئێران تا ئیستاش هەر لە حاڵی شۆرش دایە وبە هیچ کام لە مافەکانی نەگەیشتووە، بەڵام لە باری رۆشنبیری و گەشەی فکریەوە پێش کەوتوەو رۆژ لە دووی رۆژ خەباتەکەمان بۆ ئازادی و رزگاری نیشتمان بەگوڕتر دەبێت. بێگومان هەلێکی زێڕین دەسکەوتی کۆماری لێکەوتەوە و ئەوە بە دژمنان سەلمێندرا کە گەلی کورد لە خەبات بۆ رزگاری راناوەستێت وهەر دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێت کەڵکی لێوەردەگرێت وسەرلە نوێ‌ کیانەکەی خۆی دادەمەزرێنێتەوە وەک چۆن لە هەریمی کوردستان هاتە ئارا و رۆژئاوا و باکوریش جمەی دێت لە هەستی ئازادیخوازی .

سازمانی خەبات ی کوردستان جارێکی تر ئەو بۆنە نەتەوەییە پیرۆز دەکات لەسەرجەم کۆمەلانی خەڵکی کوردستان و هیوادار بە خەباتی یەکانگیرانەی گەلەکەمان جارێکی ئازادی و دیموکراسی سێبەر بخاتە سەر کوردستانی ئازیزمان و خەبات و رەنجی شەهیدانمان بێتە بەرهەم. 

بەرزو بەرێز بێ یادی دامەزراندنی کۆمای کوردستان

درود بۆ رۆحی شەهیدانی  رێگەی ئازادی و رۆحی قازی محەممەدی نەمر

مەرگ و نەمان بۆ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران

  

  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندی

      2/11/1394

 


8 ساڵ و 10 مانگ و 18 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێت 2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

پیرۆز بێت 2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران