دادگایەک لە بەحرەین حوکمی زیندانی بۆ 60 کەس لە مۆرەکانی سپای پاسدارانی رژیم دەر کرد.
دادگایەک لە بەحرەین حوکمی زیندانی بۆ 60 کەس لە مۆرەکانی سپای پاسدارانی رژیم دەر کرد.
دادگایەکی وەڵاتی بەحرەین بەهۆی بەرنامەرێژی بۆ کاری تیرۆریستی لەو وەڵاتە حوکمی ئێعدام و زیندانی درێژماوەی بە سەر زیاتر لە 60 مۆرەی سپای پاسداراندا سەپاند.
بەپێی راگەیاندنی دادگای بەحرەین تاوانی ئەو کەسانەی بە گواستنەوەی مەوادی تەقەمەنی، چەکوچۆڵ راگەیاند.
بەپێی قسەی دادستانی بەحرەین ئەو کەسانە لەگەڵ گروپێک لە ئێران و عێراق لە پێوەندیدا بوون. بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی بەحرەین سەرکردەی ئەو گروپە کە بۆ ئاڵمان هەلاتووە، سەردانی ئەندامانی گروپەکەی بۆ بنکە پەروەردەییەکانی سپای پاسداران لە ئێران جێبەجێ کردووە.