ئاخوند محەممەد جەعفەر مونتەزری نیگەرانی لە دووبارەبونەوەو سەرهەڵدانەوەی راپەرینەکان لە رۆژانی داهاتوودا دەربری و گووتی: لەدوای رووداوەکانی ئەم دواییانە، دوشمن
ئاخوند محەممەد جەعفەر مونتەزری نیگەرانی لە دووبارەبونەوەو سەرهەڵدانەوەی راپەرینەکان لە رۆژانی داهاتوودا دەربری و گووتی: لەدوای رووداوەکانی ئەم دواییانە، دوشمن لە دونیای مەجازیدا دووبارە بانگەوازی ئەوە دەکات کە لە دەیەی فەجردا گردبوونەوە وەرێ خات.
ناوبراو لە قسەکانیدا هاوشێوەی قسەکانی لێپرسراوانی ئەمنیەتی سەردەمی شا لە سەروبەندی لەناوچووندا، خەڵکی راپەریوی بە کۆمەڵێک کەسی فریو خواردوو ناوهێنا.
ئاخوند عەلەوی گورگانی لە ئاخوندەکانی حکومەتیش سەبارەت بە کاریگەری ئینتەرنێت لە ئاسانکاری پێوەندیەکانی راپەریوان گووتی: ئەمرۆ دوشمن لە فەزای مەجازی کەڵک وەردەگرێ بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامەکانی خۆی دژی حکومەت.